رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاوی كرده‌وه، ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن به خێرایی له بڵاوبوونه‌وه‌دایه و پێشبینی ده‌كرێت تا دوو مانگی تر، نیوه‌ی دانیشتووانی ئه‌وروپا تووشی ئۆمیكرۆن ببن.
ئه‌و هۆشدارییه‌ی رێكخراوه‌كه له كاتێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م كه‌س له چین به هۆی كۆرۆنا گیانی له ده‌ست دا.
سكرتێری گشتیی رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن زۆر خێراتر له جۆره‌كانی تری كۆرۆنا بڵاو ده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه كوتراون، تووشی ئۆمیكرۆن ده‌بن.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، ئۆمیكرۆن به باوترین ڤایرۆس له وڵاتانی رۆژئاوای ئه‌وروپا هه‌ژمار ده‌كرێت، ئێسته له ناوچه‌ی باڵكانیش له په‌ره‌سه‌ندندایه و خه‌ڵكی زیاتر تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن.
له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا پێكوته‌ی تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن به‌رهه‌م ده‌هێنن
به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌وروپا، له ماوه‌ی حه‌وت رۆژی رابردوودا ئۆمیكرۆن بووه‌ته هۆی مردنی سه‌رووی 20 هه‌زار كه‌س. به‌راورد به كۆرۆنا به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متر خه‌ڵك ده‌كوژێت.
هاوكات كۆمپانیای فایزه‌ر بڵاوی كرده‌وه، له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا پێكوته‌ی تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن به‌رهه‌م ده‌هێنن، پێكوتهكهش به هاوكاریی كۆمپانیای بایۆن تێكی ئه‌ڵمانیا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كان، سه‌رووی پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س به هۆی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه، هه‌رچه‌نده ده‌گوترێ ئاماری راسته‌قینه دوو تا سێ هێنده ده‌بێت.