دوو ساڵ به‌سه‌ر كوژرانی قاسم سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت و به تێپه‌ڕبوونی زیاتری كات، زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران به‌سه‌ر داوده‌زگاكانی حكوومه‌تی ئێران ئاشكرا ده‌بێت.
له نوێترین زانیاری‌دا ده‌ركه‌وتووه، قاسم سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران كردووه و پێی گوتووه، ده‌بێ زۆر ئاگای له هه‌نگاوه‌كانی بێت، ئه‌گه‌رنا به ده‌ردی خه‌ڵكی تری ده‌به‌ن.
ئه‌میرعه‌لی حاجیزاده كه فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی ئاسمانیی ئێرانه، هه‌ندێك بیره‌وه‌ری له‌باره‌ی قاسم سلێمانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باسی ئه‌وه‌ی كردووه، رووبه‌ڕووی رۆحانی وه‌ستاوه كاتێك هه‌ستی كردووه كه‌مێك دژایه‌تیی بۆچوونه‌كانی خامنه‌یی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، فه‌رمانده‌كه ئاماژه‌ی داوه، حه‌سه‌ن رۆحانی هه‌میشه له دژی سوپا هه‌ڵوێستی هه‌بووه، بۆیه قاسم سلێمانی دواجار چاوی لێ سوور كرده‌وه و گوتی پێگه‌ی خۆت بزانه.
پێویسته بگوترێ له ته‌واوی قۆناغه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئێران، سوپای پاسداران زاڵ بووه و كاریگه‌ری به‌سه‌ر بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت هه‌بووه، به‌رده‌وام گوشاری خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌ت تا فه‌رمانه‌كانی رێبه‌ر به ته‌واوی جێبه‌جێ بكات و ئه‌وه‌ی سوپا به باشی ده‌زانێت، هه‌ر ئه‌وه پێڕه‌و بكات.
قاسم سلێمانی نه‌ك هیچ پرسی پێ نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌وان پرسیان به قاسم سلێمانی ده‌كرد.
ساڵی رابردووش محمه‌د جه‌واد زه‌ریف خۆی ددانی به‌وه نا كه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان، قاسم سلێمانی نه‌ك هیچ پرسی پێ نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌وان پرسیان به قاسم سلێمانی ده‌كرد.
ساڵێك سه‌رۆك كۆماری سووریا سه‌ردانی تارانیشی كردبوو، کەچی هێشتا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاگاداری ئه‌و سه‌ردانه نه‌ببوو و تەنانەت ویستی دەست لە پۆستەکەشی هەڵگرێت بەڵام دواتر پاشگەز کرایەوە.
سوپای پاسداران له ئێران هه‌موو شتێكه و دوێنێش كچی هاشمی ره‌فسنجانی باسی له‌وه كرد، حكوومه‌تی ئێران كارتۆنییه و كه‌سانی تر له پشتی په‌رده‌وه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.