ماڵپه‌ڕی
The National News له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه كۆمپانیای دانه‌گاز توانیویه‌تی له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو توانا و به‌رهه‌می گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان به ڕێژه‌ی 50% به‌رز بكاته‌وه و له وهبهرهێنانكردنیشی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه كۆمپانیا ڕاوێژكارییه‌كانی وزه له جیهان نایشارنه‌وه كه سه‌ره‌ڕای په‌تای كۆرۆنا له جیهان، بڕی وه‌به‌رهێنان و خواست له‌سه‌ر گاز به‌رده‌وام ڕوو له زیادبووندا ده‌بێ و بۆ ئه‌مساڵیش پێشبینی ده‌كه‌ن، كه مامه‌ڵه‌كردن به گازی سروشتی له بازاڕی جیهانیدا بگاته 628 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش كۆمپانیای دانه‌گاز و هیلالی ئیماڕاتی بڵاویان كرده‌وه، له ئه‌نجامی گه‌شه‌پێدان و به‌رده‌وامبوون له پرۆسه‌ی پێشخستن له كه‌رتی گازی سروشتی له هه‌رێمی كوردستان توانیویانه تا كۆتایی ساڵی 2021 بڕی به‌رهه‌می گاز بۆ 452 ملیۆن پێ سێجا به‌رز بكه‌نه‌وه، ئه‌مه ته‌نیا به‌رهه‌می كێڵگه‌ی كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵه كه هه‌ردوو كۆمپانیاكه كاری تێدا ده‌كه‌ن.
كۆمپانیای دانه‌گاز جیا له به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی، هاوكات له پاڵاوتنی گازیش كار ده‌كات،
پاتریك ئالمان وارد سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانه‌گاز له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، كه وه‌به‌رهێنانمان به‌رده‌وام ده‌بێ له كۆتایی 2018ه‌وه تا كۆتایی 2021 توانیومانه هه‌نگاوی زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه بهاوێژین و ڕێگری له سووتانی گازی كوردستان بكه‌ین، له‌میانه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌كانه‌وه، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه وزه‌یه‌كی پاك و بێ كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، كه له‌و ڕێیه‌وه هه‌م پێویستی ناوخۆیی پێ پڕ بكرێته‌وه، هه‌میش ببێت به كۆڵه‌گه‌یه‌كی به‌هێز بۆ ئابووری هه‌رێمه‌كه و گه‌له‌كه‌ی.
كۆمپانیای دانه‌گاز جیا له به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی، هاوكات له پاڵاوتنی گازیش كار ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه ڕۆژانه 16 هه‌زار به‌رمیل گازی شل و زیاتر له هه‌زار تۆن گازی پاك به‌رهه‌مده‌هێنێت، ئه‌و به‌رهه‌مه‌یش ڕه‌وانه‌ی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ، تا كاره‌بای پێویست بۆ شاره‌كانی هه‌رێمه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكرێت. پلانی وردیان هه‌یه تا پێشڤه‌چوون و هه‌نگاوی گه‌وره‌یش له كه‌رتی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان بهاوێژن، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر له بازاڕی گازی سروشتی له جیهان، كه خواست و نرخ و پێویستی وڵاتان بۆ گازی سروشتی سه‌ره‌ڕای په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌بێت.
كۆمپانیای ڕیستاد ئینێرجی كه كۆمپانیایه‌كی ڕاوێژكارییه له كه‌رتی وزه له ڕاپۆرتێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌م ساڵ گه‌شه‌ی بازرگانی به نه‌وت به گشتی و گاز به تایبه‌تی به ڕێژه‌ی 4.3% ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات و به گشتی سه‌رمایه‌ی مامه‌ڵه‌كردن و كڕین له‌و بواره بگاته 628 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی به‌شێكی زۆری شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی نه‌وت و گاز له هه‌رێمه‌كه بدات، كه له كێڵگه جیا جیاكان وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، كه كۆمپانیای دانه‌گازیش یه‌كێكه له كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كان و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێدانی شایسته دارایییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد به 2020 له ساڵی 2021 به ڕێژه‌ی 107% ڕووی له زیادبوون كردووه، كه ئه‌مه‌یش زیاتره له 50%ی ساڵی ڕابردوو، كه له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و په‌تای كۆرۆناوه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان تووشی گرفت و ته‌نگژه‌ی دارایی بوونه‌وه، هه‌رێمی كوردستانیش له‌به‌ر ئه‌و دوو هۆكاره نه‌یتوانیوه كه شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكان له 2020 به شێوه‌یه‌كی گونجاو ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام له 2021 دۆخه‌كه به‌ره‌و بووژانه‌وه و گه‌شانه‌وه هه‌نگاوی ناوه، كه ئه‌مه‌یش هه‌م بۆ كۆمپانیاكان و هه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئابوورییه‌كه‌ی هه‌نگاوێكی ته‌واو دڵخۆشكه‌ره.
ئێسته كۆمپانیاكه به بڕی 630 ملیۆن دۆلار به‌رده‌وامه له وه‌به‌رهێنانكردن له كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر و پلانی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كه تا 2023 به‌رده‌وام ده‌بێت، به ته‌واوكردنیشی ته‌نیا بڕی به‌رهه‌می گازی سروشتی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر بۆ سه‌رووی 600 ملیۆن پێ سێجا له ڕۆژێكدا به‌رز ده‌بێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڕی به‌رهه‌می گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته نزیكه‌ی ملیارێك پێ سێجا له ڕۆژێكدا.
ماجد جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نه‌وتی هیلال كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی سه‌ر به گرووپی دانه‌گاز له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌و پلانه‌ی بۆ كێڵگه‌ی كۆرمۆر خه‌ریكی جێبه‌جێكردنین، ده‌سكه‌وتێكی مه‌زن ده‌بێ، له په‌ره‌پێدان و پێشخستنی كێڵگه‌كه و ده‌بێته هۆكارێك كه هه‌رێمی كوردستان ببێت به هه‌نارده‌كارێكی گرنگی گازی سروشتی له ناوچه‌كه. له مانگی ئه‌پریل/نیسانی ساڵی ڕابردوویش ده‌ستمان به جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه كردووه و پرۆسه‌ی هه‌ڵكه‌ندن به‌رده‌وامی هه‌یه و پێنج ئه‌مباری تری گازی سروشتی ده‌گاته به‌رهه‌م.