ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌نجامی توێژینه‌وه و ڕووپێوه‌كانی گه‌یشتووه‌ته داتا و ئاماری مه‌ترسیدار له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن به مرۆڤ و به كۆیله‌كردن و بازرگان پێوه‌كردنیان، له‌میانه‌ی ڕاپۆرتێكیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی زیاتر له 40 ملیۆن كه‌س وه‌ك كۆیله‌ی مۆدێرن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و بازرگانیان پێوه ده‌كرێ، یان بۆ جه‌سته‌یان بۆ سێكس و تواناكانیان بۆ كاری به زۆره‌ملێ و قورس كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێت. به‌وهۆیه‌وه زه‌نگی هۆشداری به وڵاتانی جیهان ده‌دات، كه ڕێ له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده قێزه‌وه‌نانه و گێڕانه‌وه‌ی كۆیلایه‌تی بگرن، به پێچه‌وانه‌وه له چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوو، جیاوازییه‌ك له نێوان سه‌رده‌می ئێسته و كۆیلایه‌تی بوونی نامێنێ و ژماره‌كان به خێرایی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه، بڕی سه‌رمایه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له جیهان له سه‌رووی 150 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، هاوكات به‌كارهێنانی زۆره‌ملێ بۆ كاری سێكس به‌ها و قه‌باره‌كه‌ی ده‌گاته 99 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌یشی كه بۆ مه‌به‌ستی سێكسی ده‌فڕێنرێن و به خه‌ڵكی تر ده‌فرۆشرێنه‌وه، یان به زۆر ده‌كرێن به له‌شفرۆش ته‌مه‌نیان له نێوان 12 تا 14 ساڵیدایه.
سه‌رمایه‌ی ئه‌و بواره قێزه‌وه‌نه هێنده زه‌به‌لاح و گه‌وره بووه، كه له زۆربه‌ی سێكته‌ره پڕ قازانجه‌كانی تری ژیان ده‌سمایه و قازانجی زۆرتره
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و وڵاتانیش به سه‌دان و هه‌زار دامه‌زراوه و ڕێكخراوی مه‌ده‌نی بۆ وه‌ستانه‌وه دژی ئه‌و دیارده چه‌په‌ڵانه بوونیان هه‌یه و خه‌بات بۆ بنه‌بڕكردنی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه نه‌ك بووه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌كان، بگره ئه‌و دیاردانه زیاتر ڕوویان له گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندن كردووه.
له ساڵی 201ه‌وه زۆرێك له وڵاتانی جیهان مانگی كانوونی دووه‌م /یه‌نایه‌ری هه‌موو ساڵێكیان ته‌رخان كردووه، بۆ چالاكی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌هێشتنی بازرگانی به مرۆڤ بۆ مه‌به‌سته جۆراوجۆره‌كان، ئه‌مه‌یش وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕزگاركردنی 3.1 ملیۆن كۆیله له ساڵی 1863 دوای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می كۆیلایه‌تی به‌ره‌و نه‌مان و له‌ناوچوون چوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌و ساڵه‌وه له مانگی یه‌كی هه‌موو ساڵێك چالاكی چڕ و فره‌وان ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌چی دیارده‌كه كۆتایی نایه‌ت و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره ڕووی له پێشڤه‌چوونه، له ئه‌نجامی قازانج و پاره‌ی زۆر كه له‌و بازرگانییه ده‌ست ده‌كه‌وێ، بانده‌كان ڕۆژ دوای ڕۆژ ژماره‌یان زۆرتر ده‌بێ و ئه‌و منداڵ و كه‌سانه‌یشی ده‌ڕفێنرێن، یان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنرێن و دواتر ده‌كرێن به كۆیله‌ی مۆدێرن، كاری قورس و تاقه‌تپرووكێنیان پێ ده‌كرێ، یان ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان لێ ده‌كرێته‌وه و ده‌فرۆشرێته‌وه، یانیش بۆ سێكس به‌كارده‌هێنرێن، زۆر به‌خێرایی فره‌وان بووه.
سه‌رمایه‌ی ئه‌و بواره قێزه‌وه‌نه هێنده زه‌به‌لاح و گه‌وره بووه، كه له زۆربه‌ی سێكته‌ره پڕ قازانجه‌كانی تری ژیان ده‌سمایه و قازانجی زۆرتره، ئه‌مه‌یش دیوه مه‌ترسیداره‌كه‌یه و هانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌دات، كه به‌رده‌وام بن له‌و كاره یان ده‌ست به‌و كاره دژه مرۆیییه بكه‌ن.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی بوون به قوربانی خه‌ڵكیش له‌و جۆره بازرگانییه، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرته‌كانی پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ژاری و بێكاری گه‌وره‌ترن یارمه‌تیده‌رن، تا خه‌ڵكی به ئاسانی له‌لایه‌ن بانده تاوانباره‌كانه‌وه هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنرێن، زۆربه‌ی جار بێ ئه‌وه‌ی توندوتیژیش له دژی قوربانییه‌كه به‌كاربهێنرێت، خه‌ڵكی به درۆ شیرینه‌كانی بانده تاوانباره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و ده‌چنه نێو ئه‌و جیهانه گه‌نیوه‌وه و دواتریش ناتوانن لێی ده‌رباز بن و بێنه ده‌ره‌وه.
له
ڕاپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش هاتووه، كه بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان و له ده‌ستدانی كار و سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی بێسنووری خه‌ڵكه‌وه، یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره و سه‌ره‌كی بووه، تا خه‌ڵكی له ترسی نه‌توانینی ده‌سته‌به‌ركردنی كرێی خانوو و شوقه‌كانیان و بۆ په‌یداكردنی خۆراك و پێویستییه‌كانیان، خۆیان په‌نا بۆ بانده تاوانباره‌كان ببه‌ن و بچنه ڕیزیانه‌وه تا وه‌ك كۆیله و قوربانییه‌ك مامه‌ڵه‌یان پێوه بكه‌ن و له به‌رانبه‌ردا بتوانن داهاتێكیان ده‌ست بكه‌وێ، تا له‌و ڕێیه‌وه به‌رده‌وامی به ژیانیان بده‌ن و نه‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه و ڕووبه‌ڕووی برسیه‌تی نه‌بنه‌وه، ئه‌مه به تایبه‌تی له وڵاته سه‌رمایه‌داره‌كان، كه ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت هیچ پشتیوانییه‌كی مادی و دارایی خه‌ڵك ناكات، زۆر ڕووی له زیادبوون كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا به‌ربڵاوبوونی ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه باشترین ئامراز بۆ تاوانكاره‌كان تا پێوه‌ندی به خه‌ڵكه‌وه بكه‌ن و هه‌ڵیانبخه‌ڵه‌تێنن و بیانخه‌نه ڕیزی قوربانییه‌كانه‌وه و بۆ قازانج خۆیان به‌كاریان بهێنن. په‌یمانگه‌ی ڕیشه‌كێشكردنی بازرگانی به مرۆڤ له‌وباره‌وه ئاشكرای كردووه، كه زیاتر له 83%ی حاڵه‌ته‌كانی بازرگانی به كچان و ژنان بۆ مه‌به‌ستی سێكسی له 2020 له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه ئه‌نجام دراوه، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره و مه‌ترسیداره و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه به‌رده‌وامیش ڕووی له به‌رزبوونه‌وه بێت.