حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌واوی ئه‌ركی چاره‌سه‌ریی هونه‌رمه‌ند نه‌رمین كاوانی له ئه‌ستۆ گرت كه ماوه‌یه‌كه تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا كه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌رمین كاوانی له ئه‌ستۆ بگرن.
ماوه‌یه‌كه دووچاری نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت بووه
چاره‌سه‌ره‌كه له‌سه‌ر داوای كه‌مپینی هونه‌رمه‌ندان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه، وه‌زیری ته‌ندروستیش داواكارییه‌كه‌ی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه. بۆیه ئێسته ته‌واوی چاره‌سه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كرێ.
نه‌رمین كاوانی ماوه‌یه‌كه دووچاری نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت بووه ، لای خۆیه‌وه سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه ئه‌ركی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
هونه‌رمه‌ند نه‌رمین كاوانی له دایكبوونی شاری سلێمانییه و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی ته‌واو كردووه، به‌شداری له چه‌ندان درامای كوردی كردووه و رۆڵی سه‌ره‌كی له دراماكانی "گه‌رده‌لوول" و "دووپشك" هه‌بووه.