كۆمپانیای دیزنی، رای گه‌یاند كه گرته‌ی ڤیدیۆیی هاوڕه‌گه‌زخوازی له فیلمی (وه‌حش و جوانه‌كه)ـدا ڕه‌ش ناكاته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه نمایشكردنی فیلمه‌كه له مالیزیا دوا خرا، له كاتێكدا بڕیار بوو ئه‌مڕۆ بخرێته ڕوو.
له‌و فیلمه‌دا ئه‌كته‌رێك رۆڵی لۆفۆ ده‌گێڕێت كه كه‌سایه‌تییه‌كی هاوڕه‌گه‌زبازه، ئه‌و كارانه‌یش به پێی یاسای شارستانی و دینی له مالیزیا قه‌ده‌غه‌ن و سزاكه‌ی به‌ندكردنه، یه‌كه‌م جاریش گرته‌ی وه‌ها له فیلمه‌كانی كۆمپانیای دیزنیدا هه‌بێت.
لیژنه‌ی چاودێریی فیلم له مالیزیا، رای گه‌یاندووه كه رازی ده‌بن به نمایشكردنی دوای بڕینی ئه‌و گرتانه، به‌ڵام كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر ره‌تی كرده‌وه ئه‌و گرته‌یه‌ی تێدا ڕه‌ش بكریته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه ته‌نیا دیمه‌نێكی كورتی تێدایه.
هه‌فته‌ی رابردوو، پرسوباس و ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه، له‌و وڵاته گه‌نگه‌شه و مشتومڕی زۆری لێ كه‌وته‌وه، به‌و پێیه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی هاوڕه‌گه‌زباز له نێو چوارچێوه‌ی پێشهات و رووداوه‌كانی فیلمهكهدایه.
كۆمپانیای جی ئێس سیی سینه‌مایی، رای گه‌یاندووه كه پاره‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌گێڕێته‌وه كه بلیتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی هۆڵه‌كانی سینه‌مایان كڕیوه.
پێشتریش، په‌رله‌مانتارێكی رووسی داوای له وه‌زیری رۆشنبیری رووسیا فلادیمێر میدنیسكی كردبوو كه نمایشی فیلمه‌كه قه‌ده‌غه بكات، به‌و پێیه‌ی فیلمه‌كه باسی كه‌سایه‌تییه‌كی هاوڕه‌گه‌زبازی تێدایه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی ئه‌و وڵاته ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نمایشكردنی فیلمه‌كه ده‌ربڕی، به‌ڵام رای گه‌یاند بۆ ژێر ته‌مه‌ن 16 ساڵان گونجاو نییه. به پێی یاسا، له رووسیا بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازی له نێو منداڵاندا قه‌ده‌غه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه، خانمه ئه‌كته‌ر ئیما واتسۆن، رۆڵی خۆشه‌ویستی وه‌حشێك له‌و فیلمه‌دا ده‌گێڕێت.