به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌و بانده‌یان گرتووه، كه له دوو ڕۆژی ڕابردوودا به‌ناوی هه‌لی كار هه‌شت ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های هاووڵاتییانیان دزیبوو.
كه‌مێك پێش ئێسته له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند، "باندێكی دزیكردن به‌ناوی هه‌لی كار فێڵیان له ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كردووه و ئۆتۆمبێله‌كانیان دزیوون، دوای به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان، به هاوكاری پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و ئه‌و بانده گیران".
ئاماژه كراوه، "بانده‌كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و دوای ئه‌وه‌یش ده‌درێنه دادگا و سزای یاسایی خۆیان وه‌رده‌گرن."
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له "وشه" به‌دواداچوونی ورد بۆ دزینی ئه‌و هه‌شت ئۆتۆمبێله كرا، كه كۆمپانیایه‌ك به ناوی هه‌لی كاره‌وه، فێڵی له ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كردبوو، هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی هه‌ولێر به په‌له به‌ده‌نگ داواكاری ئه‌و هاووڵاتییانه‌وه هاتن و بانده‌كه گیراون.
لینكهكانى به‌دواداچوونی "وشه"
1.
2.