دوای ئەوەی بەمدواییە پرۆفیسۆر دتیۆر مارف عومەر گوڵ كە نووسەر و شاعیرێكی ناوداری كوردە، تووشی جەڵتەی مێشك بوو، ئەمڕۆ بە هۆی نەخۆشییەكەیەوە لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
مارف عومەر گوڵ كە لە ساڵی 1956 لە سەنگاو لە دایك بووە و لە منداڵییەوە لە كەركووك نیشتەجێ بوون، قۆناغەكانی خوێندنی ئەو شارە تەواو كردووە، دواتر ماستەر و دوكتۆرای تەواو كردووە و وەك پرۆفیسۆر لە زانكۆی سلێمانی وانەی گوتووەتەوە.
گوڵ یەكەمین ئەكادیمیستی كوردە، بە گۆشەنیگایەكی ئەكادیمییەوە، توێژینەوەی لەسەر جینۆساید و جینۆسایدی كورد نووسیوە و لەو بوارەشدا خاوەنی چەندان توێژینەوە و كتێبی دانسقەیە.
ماوەیەك ڕاگری كۆلیژی یاسای زانكۆی سلێمانی بووە. لێپرسراوی لیژنەی بەرزكردنەوەی بڕوانامەی زانستی بووە لە كۆلیژی یاساو ڕامیاری زانكۆی كەركووك. لەگەڵیدا سەرپەرشتیاری دەیان نامەی ماستەر و دكتۆرا بووە لە زانكۆكان.