هاوسه‌نگی یان باڵانسی ئۆتۆمبێل یه‌كێكه له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌لامه‌تی، به نه‌بوونی باڵانس، ئۆتۆمبێل ده‌كه‌وێته له‌رزین و له ڕێره‌وی خۆی لاده‌دات، بۆیه ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بووی، ئه‌وا بزانه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت باڵانسی ته‌واو نییه.
له‌مباره‌یه‌وه كاروان ڕه‌زا رۆنگۆڕ و شاره‌زای بواری میكانیكی و كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا به‌خێرایی 120 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا یان زیاتر رۆیشتی، هه‌ستت كرد سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت یان كوشنه‌كانی كه‌وتنه له‌رزین، ئه‌وا دڵنیابه كێشه له به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبێلدایه، واته ''باڵانس و میزانییه‌ی ویله‌كان یان تایه‌كانی دواوه ته‌واو نییه، یان خواربوون یانیش تایه و ویله‌كان كێشه‌یان تێدایه''، بۆیه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئەگەر باڵانسی نەبوو ئۆتۆمبێل سوکان بەشێوەیەکی زۆر دەلەرزێ
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌یش كاروان گوتی، رزگاربوون له‌م حاڵه‌ته زۆر ئاسانه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ببه لای ئه‌و شاره‌زایانه‌ی كه كاری ''گێچ و باڵانس'' ده‌كه‌ن، ئه‌وان بۆت چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئۆتۆمبێله‌كه‌یشت بۆ هاوسه‌نگ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر كێشه له تایه‌كان یان ویله‌كاندا هه‌بوو، ده‌بێ به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ویل خوار بوو، ده‌بێ راست بكرێته‌وه یانیش بگۆڕێت، تا باڵانسه‌كه‌ی بگاته‌وه حاڵه‌تی پێشووی خۆی.
هۆشداریی ئه‌وه‌یش ده‌دات كه باڵانس و هاوسه‌نگی ئۆتۆمبێل گرنگه ڕابگیرێت، له‌كاتی هه‌ستكردن به هه‌ر كێشه‌یه‌ك له هاوسه‌نگییه‌كه‌دا، ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت و پشتگوێ نه‌خرێ، چونكه فه‌رامۆشكردنی حاڵه‌ته‌كه زیاد ده‌كات و كێشه بۆ ڕاگری ویل و تایه‌كانیش دروست ده‌كات، بۆیه تا زووتر چاره‌سه‌ر بكرێت باشتره.