دوای دوو رۆژی تر و له ئێواره 17ی ئه‌م مانگه، فیفا ناسنامەی براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2021 له تۆپی پێ ئاشکرا دەکات.
فیفا پێنج ساڵ پێش ئێسته خه‌ڵاتی "زه بێست"ی داهێنا، دوای ئەوەی لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فڕه‌نسی هاوبه‌شییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه خه‌ڵاتی بالۆن دۆریان به‌یه‌كه‌وه بۆ چه‌ند ساڵێك پێشكه‌ش كرد.
له پێنج وه‌شانی رابردوودا چوار یاریزان خه‌ڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مجاره‌ش سێ ئەستێرەی ناودار بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه به‌ربژێرن، ئه‌وانیش لیۆنێل مێسیی ئەرجەنتینی و یاریزانی پاریس سانجێرمان، رۆبێرت لێڤاندۆڤسکیی پۆڵەندی و گۆڵکاری یەکەمی بایرن میونشن، محەمەد سەڵاحی میسری، گۆڵكاری پرێمه‌رلیگ و یانه‌ی لیڤەرپوول.
مێسی پاڵێوراوی سه‌ره‌كییه بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵاتی بالۆن دۆریشی بۆ جاری حه‌وته‌م برده‌وه.
مێسی دوو ساڵ پێش ئێسته، خه‌ڵاتی "زه بێست the best"ی به‌ده‌ست هێناوه، له چوار جاری رابردووش‌دا به‌ربژێری سه‌ره‌كی بووه.
ئەستێرەكه‌ی ئەرجەنتین لە پێشبڕکێیه‌كه‌دا هه‌ر له پێشه‌وه‌یه، به‌ڵام ركابه‌ره‌كانی تر گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی، یەکەم وه‌شانی خه‌ڵاته‌كه‌ی له 2016 به‌ده‌ست هێنا، دواتر له 2017 به هه‌مان شێوه پله‌ی یه‌كه‌می برده‌وه، له هه‌ردوو ساڵیش‌دا مێسی له دوای ئه‌و بوو، به‌ڵام ئێسته رۆناڵدۆ له لیستی كۆتاییدا نییه و دابڕاوه.
لە 2018دا ئەستێرەی ریال مەدرید لوکا مۆدریچ خەڵاتەکەی بردەوە و رۆناڵدۆ به پله‌ی دووه‌م و سه‌ڵاحیش له پله‌ی سێیه‌مدا هاتن.
ئەمە تاکە جار بوو کە لیۆنێل مێسی لە لیستی کۆتاییدا دەرکرا و له پێنجەمی ریزبەندییه‌كه‌دا بوو.
به‌ڵام لیۆنێل کۆڵی نەدا، به‌ڵكو گەڕایەوە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە لە ساڵی 2019دا، كه ڤان دایكی هۆڵه‌ندی له پله‌ی دووه‌م و رۆناڵدۆش له پله‌ی سێیه‌مدا بوون.
ئه‌وه‌ی كه جێی سه‌رنج بوو، له ساڵی 2020 لێڤاندۆڤسكی به پێش رۆناڵدۆ و مێسی كه‌وت و خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
ئێسته‌ش جیهان چاوه‌ڕێی دوو رۆژی تر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێ براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانه بۆ ساڵی 2021، كه له لایه‌ن فیفاوه پێشكه‌ش ده‌كرێت.