''قوڵینگێن ڕه‌وانێ ده‌نگبێژ و موزیكژه‌نانی كورد له قه‌فقاسیا'' له نووسینی جان پۆڵات و وه‌رگێڕانی ڕێژه‌ن حه‌سه‌ن، له دووتوێی 250 لاپه‌ڕه، له چاپخانه‌ی كارۆ له سلێمانی چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی كانوونی دووه‌م، ڕێژه‌ن حه‌سه‌ن وه‌رگێڕی كتێبه‌كه به "وشه"ی گوت، ''ئه‌مه‌ی چاپ ده‌كرێ نوێترین به‌رهه‌می وه‌رگێڕانی منه، كه باس له ڕۆڵی ده‌نگبێژان و موزیكژه‌نانی كورد له قه‌فقاسیا ده‌كات له بواری موزیك و كۆكردنه‌وه و تۆماركردنی گۆرانی فۆلكلۆر و ئه‌ده‌بی زاره‌كی.''
ئه‌م په‌رتووكه له چه‌ند به‌شێك پێكدێت، له‌وانه دیدی ڕۆژهه‌ڵاتناسان له‌باره‌ی موزیكی كوردی، ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌نگبێژانی ژنان و پیاوان بێ جیاوازیی ئاینی له كوردانی ئێزیدی و مسوڵمان و مه‌سیحی.
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، به‌شێكی به‌رهه‌مه‌كه باسی ڕادیۆی ئێریڤان و ڕۆڵی له پاراستن و ئه‌رشیڤكردنی سامانێكی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی له بواری موزیك و به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی كورد له جۆرجیا، ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، هه‌روه‌ها ئه‌و موزیكژه‌ن و ده‌نگبێژانه ده‌كات كه ئه‌رمه‌ن بوون و به كوردی گۆرانیان گوتووه و خزمه‌تێكی زۆریان به گۆرانی و موزیكی كوردی كردووه.
له نووسینی پۆڵات جانه و به شێوه‌زاری كرمانجی پیتی لاتینی، وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر شێوه‌زاری سۆرانی
ئه‌م كتێبه له نووسینی پۆڵات جانه و به شێوه‌زاری كرمانجی پیتی لاتینی، وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر شێوه‌زاری سۆرانی، وه‌رگێڕ هیواداره ئه‌م په‌رتووكه ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ناسینی به‌شێك له مێژووی موزیكی كورد له قه‌فقاسیا.
به‌رهه‌مه‌كه له دووتوێی 250 لاپه‌ڕه‌دا له چاپخانه‌ی كارۆ له سلێمانی چاپ بووه و به‌مزووانه له رێوڕه‌سمێكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ڕێژه‌ن حه‌سه‌ن له ساڵی 1988 له سلێمانی له دایك بووه، نووسه‌ر و كه‌مانچه‌ژه‌نه و 15 ساڵه له بواری كولتوور و موزیكدا كار ده‌كات، ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه، ئێسته له ئه‌نستیتیوتی كه‌له‌پووری كورد كار ده‌كات، چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه و به‌رهه‌می تری هه‌یه له بواری كولتوور و موزیكدا.
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د