فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گابریلیۆس لاندسبێرگیس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا، ده‌گاته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
گابریلیۆس لاندسبێرگیس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا، ئه‌مڕۆ له به‌غدا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، باسی له‌وه كرد، عێراق و لیتوانیا ھاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ راگرتنی كۆچكردن و رای گه‌یاند، یه‌كێتیی ئه‌وروپا، عێراق به وڵاتێكی باش له قه‌ڵه‌م ده‌دات، له‌وه‌ی به متمانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆ ده‌بێته‌وه
فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا، گابریلیۆس لاندسبێرگیس سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كات.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو كه بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆ ببێته‌وه.