ئه‌گه‌رچی سیر به یه‌كێك له خواردنه سوودبه‌خشه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت و بۆ چه‌ندان حاڵه‌تی ته‌ندروستی و نه‌خۆشی یارمه‌تی چاكبوونه‌وه ده‌دات و سیستمی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات، به‌ڵام له‌م دۆخانه‌ی خواره‌وه زیانی هه‌یه و پێویسته له خواردنی دوور بكه‌ونه‌وه:
یه‌كه‌م- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌رمانه‌كانی تایبه‌ت به رێگریكردن له تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ به‌كار ده‌هێنن، پێویسته سیر نه‌خۆن، چونكه ده‌بێته هۆی خوێنبه‌ربوون.
دووه‌م- ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك جۆرێك له هه‌ستیارییان به‌و خۆراكه هه‌یه، بۆیه پێویسته لێی دوور بكه‌ونه‌وه و زۆر له خۆیان نه‌كه‌ن بۆ خواردنی، چونكه به‌و شێوه‌یه زیانی هه‌یه.
سێیه‌م- ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌رن و ده‌رمان و چاره‌سه‌ر به‌كار ده‌هێنن، پێویسته سیر نه‌خۆن، چونكه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ده‌رمانانه.
چواره‌م- له حاڵه‌تی برینداریی گه‌ده، پێویسته دوور بكه‌ونه‌وه له‌و ژه‌مه خۆراكانه‌ی سیریان تێدا به‌كار هێنراوه.
پێنجه‌م- ئه‌و كه‌سانه‌ی فشاری خوێنیان نزمه، نابێت سیر بخۆن، چونكه هۆكارێكه بۆ نزمكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن.