سه‌رۆكی به‌شی فیزیا و بایۆلۆجی له زانكۆی مۆسكۆ دووپاتی كرده‌وه، تیمێكی پزیشكانی رووسیا توانییان رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ ئاشكراكردنی زووی ئه‌و نه‌خۆشییانه بدۆزنه‌وه كه تووشی منداڵانی ساوا دێنه‌وه.
ئیگۆڕ بۆبۆڤ له‌وباره‌وه رای گه‌یاند كه زانیاریمان له‌باره‌ی زۆر نه‌خۆشی هه‌یه كه تووشی كۆرپه‌ڵه له‌ناو منداڵدانی دایك ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی زووتر له‌دایكبوونیه‌وه كه ئه‌و جۆره له‌دایكبوونه‌ش زۆرجار مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی كۆرپه‌ڵه دروست ده‌كات.
زیاتر گوتی، تیمه‌كه‌مان توانی ته‌كنیكێكی نوێ له‌و بواره‌دا بدۆزێته‌وه كه پشت به به‌به‌كارهێنانی شیكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌ردیله و پرۆسه‌كانی بایۆلۆجی له له‌شدا ده‌به‌ستێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه كۆرپه‌ڵه به‌هۆی لاوازیی سیسته‌می به‌رگری له‌شیان تووشی نه‌خۆشی زۆر دێنه‌وه، بۆیه رێگه نوێكه‌مان یاریده‌ره بۆ ئاشكراكردنی نه‌خۆشییه‌كانیان له رێگه‌ی چاودێریكردنی هه‌وای هه‌ناسه‌دانه‌وه‌یان و میزیانه‌وه، كه ئه‌و بابه‌ته‌ش یارمه‌تی ئێمه ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشبوونیانه‌وه.
ئه‌و زانا رووسیایییه ئاماژه‌ی كرد كه ئه‌وان له رێگه‌ی ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه‌وه هه‌ستان به په‌ره‌پێدانی میكانیزمێكی نوێی شیكردنه‌وه‌ی میزی دایكانی دووگیان له كاتی سه‌ره‌تاكانی سكپڕیدا ئه‌و كاره‌ی یاریده‌ره بۆ ئاشكراكردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی تووشی كۆرپه‌ڵه دێنه‌وه.