نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م، به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێكدا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو و هه‌وڵ و گفتوگۆی هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی فیدراڵیی عیراقیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا دووپاتیان له گرنگیی پاراستنی پرۆسه و سه‌قامگیریی سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان به گفتوگۆ كرده‌وه و هیوایان خواست لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان كۆبكاته‌وه.