هاووڵاتییه‌كی ئێزیدی خه‌ڵكی شنگال كه ئێسته ئاواره‌یه و له كه‌مپی خانكێ شاری دهۆك نیشته‌جێیه، له‌مر ِۆژانه جمكێكیان بووه و ناوی له یه‌كێك له منداڵه‌كه‌ی ناوه "بارزانی" و ئه‌وه‌ی تریشی ناو ناوه "پارتی".
نه‌وزاد یه‌زدین میرزا كه باوكی دوو منداڵه جمكه‌یه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، من پێشمه‌رگه‌م له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به ڕوونی ئه‌وه ده‌بینم كه بارزانی و پارتی چ خه‌بات و قاره‌مانییه‌كی گه‌وره بۆ كوردایه‌تیی ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ ئه‌و خه‌بات و به‌رخودانییه و به‌بۆنه‌ی له دایكبوونی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، ناوی دوو منداڵه جمكه‌كه‌م یه‌كێكیان كرد به بارزانی و ئه‌وه‌ی تریش پارتی.
هه‌روه‌ها گوتی، لێره‌وه بانگه‌واز بۆ هه‌موو ئێزیدییه‌ك ده‌كه‌م كه ئێسته زیاتر 90% ئێزیدییه‌كان خۆیان به كورد و كوردستانی ده‌زانن و له‌سه‌ر ڕێبازی بارزانین، ئه‌گه‌ر پارتی و بارزانی نه‌بوونایه، ته‌واوی ئێزیدییه‌كان ده‌كه‌وتنه ده‌ست داعش، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌ناوی ئێزیدی بانگه‌شه بۆ لایه‌نێكی تر ده‌كه‌ن و خۆیان به كورد نازانن، ئه‌وانه هه‌رگیز و هیچ كات ئێزیدی نه‌بوون و نابن و نوێنه‌رایه‌تی ئێزیدییه‌كانیش ناكه‌ن.
ئاماژه‌ی دا، به هیمه‌تی بارزانی جارێكی تر ئێزیخان نوێ ده‌بێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر بیر و باوه‌ڕه‌كانی خۆی و كوردایه‌تی.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری