ئاستی ئاو له به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌م شه‌پۆله‌ی به‌فر و بارانیش به‌شێوه‌یه‌كی باش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له هه‌ردوو به‌نداوه‌كه هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م، ره‌حمان خانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداو ده‌ربه‌ندیخان، به "وشه"ی گوت، ئه‌م شه‌پۆله چڕه‌ی به‌فر و باران كه نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ڕووی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه ئاستی ئاوی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز كردووه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه له ماوه‌ی 36 سه‌عاتدا نیومه‌تر ئاستی ئاو له به‌نداوه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌راورد به ساڵی پار نزیكه‌ی حه‌وت مه‌تر ئاو زیادی كردووه.
لای خۆیه‌وه ئه‌ندازیار كۆچه‌ر جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م شه‌پۆله‌ی باران تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی نیومه‌تر ئاستی ئاو له‌به‌نداوی دوكان به‌رزبووه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه به‌راورد به ساڵی پار نزیكه‌ی پێنج مه‌تر ئاستی ئاو زیادی كردووه له به‌نداوه‌كه‌دا.
هه‌فته‌یه‌كه شه‌پۆلێكی چڕی به‌فر و باران، هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و له‌زۆربه‌ی شار و شارۆكه‌كان و ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر باریووه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د