دوای زیاتر له دوو ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له كاری هونه‌ری، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد لوقمان سه‌لیم كلیپێكی نوێ له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب بڵاو كرده‌وه به‌ناوی "گوڵه‌كه‌م".
گۆرانیبێژ لوقمان سه‌لیم ناسراو به لوقمان خه‌یات، دوای دابڕانێكی زۆر له بواری هونه‌ری، نوێترین به‌رهه‌می كلیپێكی له یوتیوب به ناوی "گوڵه‌كه‌م" بڵاو كرده‌وه، كه گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو محه‌مه‌دی ماملێیه، نیاز محه‌مه‌د كاری ئهڕینجمێنتی بۆ كردووه، هاوكات دیاری مه‌هدی ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها كاری موزیكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن گرووپی پایزه‌وه بۆ كراوه.
كاره هونه‌رییه‌كه‌ی گۆرانیبێژ لوقمان سه‌لیم له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و كۆڕی قه‌له‌نده‌رخانه‌ی كورده‌وه هاوكاری كراوه.
لوقمان سه‌لیم فه‌تاح ساڵی 1972 له شاری سلێمانی له دایك بووه، له ساڵی 1990 ه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ریی كردووه، فه‌رمانبه‌ره له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی میوزیكی سلێمانی، چوار ئه‌لبوومی گۆرانیی بڵاو كردووه‌ته‌وه، جگه له كۆنسێرتی و ئاهه‌نگ چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپی تۆمار كراوی هه‌یه، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی پیشه‌كه‌یه‌وه ناسراوه به لوقمان سه‌لیم خه‌یات.