گه‌نجێكی كورد كه وه‌ك پارێزه‌ر و داكۆكیكاری زمانی كوردیی ناوه‌ندی، به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆمپانیای گووگڵه‌وه دیاری كراوه، له هه‌وڵدان بۆ به‌داتاكردنی زمانه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و ئێسته‌یش گه‌یشتووه‌ته جێگیركردنی زیاتر له دوو ملیۆن داتا بۆ به‌شی وه‌رگێڕانی گووگڵ له ئینته‌رنێت، له نوێترین هه‌نگاوه‌كانی زانیاری زیاتر بۆ "وشه" ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ی كانوونی دووه‌م، بۆكان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری گووگڵ كراودسۆرس له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "زمانی كوردیی ناوه‌ندی له كۆمه‌ڵگه‌ی گووگڵ گه‌یشتووه به ئاستی تاقیكاری و له‌گه‌ڵ 126 زمان كێبه‌ركێ ده‌كات، ئێسته زمانی كوردیی ناوه‌ندی پله‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه به زیاتر له دوو ملیۆن داتاوه".
زیاتر گوتی، "كۆمپانیای گووگڵ - به‌شی وه‌رگێڕان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی زمانی كوردیی ناوه‌ندی له كۆمه‌ڵگه‌ی گووگڵ، داتای زمانی كوردیی ناوه‌ندی گه‌یانده زیاتر له دوو ملیۆن و 200 هه‌زار داتا، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی زمانه‌كه‌مان له به‌شی وه‌رگێڕاندا".
ڕوونی كرده‌وه، "ئێسته له‌گه‌ڵ به‌شی وه‌رگێڕان كار له‌سه‌ر قۆناغی كۆتایی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك ڕێنووسی یه‌كگرتوو بۆ زمانی كوردیی ناوه‌ندی دابنێین، بۆیه گووگڵ ته‌نیا فیدباگی تاقیكاری وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به پرۆسه‌كه بهێنێت".
ئاشكرای كرد، "به‌شی وه‌رگێڕانی گووگڵ چه‌ند مانگه تاقیكاری ناردووه كه ڕسته‌یه‌ك ده‌نووسیت، چوار وه‌رگێڕانت پێ ده‌دات، ده‌یه‌وێ فیدباگی وه‌ربگرێ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك وه‌رگێڕانی جێگیر بكات، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێ یه‌ك ڕێنووس جێگیر بكات، هاوكات 26 زمان وه‌ك زمانی كوردیی ناوه‌ندی ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌یه، ده‌یانه‌وێ یه‌ك شێواز جێگیر بكه‌ن، نموونه‌یه‌ك له تاقیكاری زمانی كوردیی ناوه‌ندی له خواره‌وه داده‌نێین".
بۆكان حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د جاف له دایكبووی ساڵی 1991ـه، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی بهكهلۆریۆس له زمانی ئینگلیزی له ساڵی 2014یه، له به‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی گووگڵ و گووگڵ كراودسۆرس له عێراقدا، له‌لایه‌ن كۆمپانیای گووگڵه‌وه تا ئێسته زیاتر له دوو ملیۆن وشه و ڕسته به زمانی كوردیی ناوه‌ندی زیاد كردووه بۆ به‌شی وه‌رگێڕانی كۆمپانیای گووگڵ، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بكه‌وێته كار.