له ڕۆژی پێنجشه‌م 19ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له میحوه‌ری خازر له میحوه‌ره‌كانی ناوه‌ران و باشیك و تلسقۆف و به‌نداوی مووسڵ ده‌ستیان به پێشڕه‌وی كردووه، ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌كه كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌دێی باشیك و شارۆكه‌ی تلكێفی ده‌وروبه‌ری مووسڵه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌موو لایه‌كه‌وه له پێشڕه‌وی به‌رده‌وام دان و ئێسته شاره‌دێی باشیكیان گه‌مارۆ داوه و هاوكات ده‌یان گوندی ناوچه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه، ئه‌و وێنانه‌ی ده‌یبینن پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و دیمه‌نه‌كانی به‌ره‌وپێشچوونیان بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كان و له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كه‌ی تیرۆریستان.
باشیك/ چواس خالید