ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی چوارشه‌م دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و تانانه‌ی له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌درابوون بڕیاری كۆتایی ده‌دات.
سیپان شێروانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌م دادگای فیدڕاڵی عێڕاقی له‌باره‌ی ئه‌وتانانه‌ی دراون بڕیاڕی كۆتایی ده‌دات كه له‌یه‌كه‌م دانیشتدا چه‌ند تانه‌یه‌كی لێ دراون، بۆیه ئه‌گه‌ر تانه‌كان ڕه‌ت بكاته‌وه و دانیشتنی په‌رله‌مانی به ده‌ستووری دابنێت، ڕۆژی یه‌كشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێكهنانی كابینه‌ی نوێ ئاسان ده‌بێ
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌گه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو به‌و شێوه‌یه بێت كه موقته‌دا سه‌در داوای ده‌كات كه حكوومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتیمانی بێ، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ڕێكه‌وتنیان كردووه كه بریتین له " ڕه‌وتی سه‌در و پارتی دیموكراتی كوردستان و عه‌زم و ته‌قه‌دووم" ئه‌وا پێكهنانی كابینه‌ی نوێ ئاسان ده‌بێ، چونكه لایه‌نه‌كان كه‌من و ده‌توانن له‌سه‌ر گشت بابه‌ته‌كان ڕێكبكه‌ون.
شێروانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌و ماوه‌یه‌دا هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێڕاق به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و به‌رده‌وام سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن، ئه‌مه به ڕوونی دیاره بارزانی كلیلی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه سیاسییه‌كانی عێڕاق و كوردستانه.
هه‌فته‌ی رابردوو، یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌چوو كه تێیدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرا و شاخه‌وان عه‌بدوڵا له پشكی كورد بووه جێگری دووه‌می سه‌رۆك په‌رله‌مان، به‌ڵام دواتر تانه له دانیشتنه‌كه درا و دادگای فیدراڵی كاره‌كانی راگرت.
سۆران/ موڕشید برادۆستی