زانایان لە زانكۆی كیپ تاون لە باشووری ئەفریقیا توانیان ئەو بۆهێلە (جین)ە بدۆزنەوە كە بەرپرسە لە مردنی لەناكاوی گەنجان، كە هۆكارە بۆ دروستبوونی وەستانی دڵیان.
ئەو ئەنجامە دوای چەندان تاقیكردنەوە هات كە لەسەر خێزانێك كرا كە ژمارەیەكی زۆری گەنجانیان كتوپڕ دەمردن، بۆیە بەهاوكاری لەگەڵ ژمارەیەك لە زانایانی ئیتاڵیایی توانرا ئەو بۆهێلە بدۆزنەوە كە بەرپرسە بوو لە مردنی ئەندامانی ئەو خێزانە.
بەپێی ئەو زانایە دۆزینەوەكە رەنگە رێژەی مردنی بەو هۆكارە كەم بكاتەوە، ئەوان ناویان لەو بۆهێلە نا "CDH2"، ئەوەش دوای 20 ساڵ لە تاقیكردنەوە لەو بارەوە، بەپێی رادیۆی فرەنسای نێودەوڵەتی.
توێژەران روونیان كردەوە كە گۆڕانكاری لەو بۆهێلە دەبێتە هۆی دروستبوونی لادان و شێوانی بۆهێلی كە جەڵتەی دڵ بۆ كەسەكە بەدوای خۆی دێنێت و ئاماژەی كرد كە ئەو بۆهێلە لەناو 13 هەزار بۆهێلی تر دۆزرایەوە.
بەهۆی گرنگی ئەو دۆزینەوەش یاریدەرە بۆ ئاشكراكردنی زووی حاڵەتەكە بۆ خۆپاراستن لێوەی كە تەنیا لە باشووری ئەفریقیا رۆژانە پێنج كەس لە تەمەنی خوار 30 ساڵی بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.