یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی له‌سه‌ر تۆماركردنی زۆرترین گۆڵ له خوله گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا، ركابه‌ریی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات.
یوڤێنتوس شه‌وی رابردوو له قۆناغی 16ی جامی ئیتالیا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به 4-1 گۆڵ له یانه‌ی سامپدۆریای برده‌وه.
گۆڵه‌كانیش كوادرادۆ، رۆگانی، دیبالا و مۆراتا تۆماریان كرد.
به پێی تۆماری تۆڕی ئۆپتا بۆ ئاماره‌كان، یانه‌ی یوڤێنتوس ئێسته له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، له ئاستی پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا، توانیویانه زۆرترین گۆڵ تۆمار بكه‌ن له ساڵی 2022دا، كه هه‌ریه‌كه‌یان 12 گۆڵیان كردووه.
له دوای ئه‌وانیش یانه‌كانی چێڵسیی ئینگلیزی و فیۆرێنتینای ئیتالی دێن، كه هه‌ریه‌كه‌یان 11 گۆڵیان كردووه.
یوڤی به بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، گه‌یشته قۆناغی هه‌شتی جامی ئیتالیا و چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاریی نێوان كالیاری و ساسوولۆ ده‌كات.