بڕیارێكی گرنگ لە ڕۆژی شەموو جێبەجێ‌ دەكرێ‌

:: PM:12:16:21/01/2022 ‌
بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕۆژی شەموو هەر پێشمەرگەیەك ڤاكسینی وەرنەگرتبێت ئەوا ڕێكاری یاسای بەرانبەر وەردەگیرێ‌.

ئەمڕۆ هەینی 21ـی كانوونی دووەم، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" ئێستە لەلایەن فەرمانگەكانی حكوومەت ئێستە وردبینی دەكرێ‌ بۆ لیستی ئەو فەرمانبەرانەی ڤاكسینان وەرنەگرتووە تا بەرز بكرێتەوە بۆ لایەنی پێوەندیدار.

لە دواین ئاگەداری وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پزیشكی وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەكە سەربازییەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەكاتەوە، كە لەماوەی یەك رۆژدا لیستی ناوی ئەو كەسانە ئامادە بكەن، كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاكسین 20ـی كانوونی دووەمە.

وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەش كردووە، هەركەسێك ڤاكسینی وەرنەگرتبێت، ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵ دەكرێت.

بەپێی دواین ڕێنوێنی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان پێوستە تا كۆتایی ئەو مانگە سەرجەم فەرمانبەران ڤاكسین وەربگرن.

ئێستە لە هەرێمی كوردستان سێ‌ جۆر ڤاكسینی مۆڵەتپێدراوی ڕێكخراوی تەندروستی دنیا بەردەستە و بەخۆڕایی بە هاوڵاتییان ڤاكسین دەكرێن.



وشە - رامیار جەواد