گۆرانیبێژی لاو هه‌ردی سه‌لامی، بۆ ساڵی 2022 نوێترین و یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری به‌شێوه‌ی كلیپ به‌ناوی "ئالووده" بڵاو كرده‌وه، هاوكات له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌هۆی زۆری بینه‌ر كه تا ئێسته گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 32 هه‌زار بینه‌ر، له یوتیوب ترێندی وه‌رگرتووه.
گۆرانیبێژ هه‌ردی سه‌لامی له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب كلیپی "ئالووده"ی بڵاو كرده‌وه كه یه‌كێكه له به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی، له تێكست و ئاوازی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی، ئه‌فشین شوكری كاری دابه‌شكردنی موزیكی بۆ كردووه، Salami class سپۆنسه‌ری بۆ كردووه.
كلیپی "ئالووده" پێكهاتووه له ڤیدیۆیه‌كی دوو خوله‌ك و 29 چركه‌یی، به‌همه‌ن ڕه‌حمان كاری ژه‌نینی گیتاری ئه‌نجام داوه، ده‌رهێنانی كلیپه‌كه ناسر حه‌یده‌ری جێبه‌جێی كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌ردی سه‌لامی كاری له‌سه‌ر چه‌ند به‌رهه‌مێكی تریش كردووه و بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاویان بكاته‌وه، به‌ناوه‌كانی "وه‌ره، كۆڤید-20، نه‌فره‌ت، ئالووده، پیرۆزت بێت".
هه‌ردی سه‌لامی له ساڵی 1987 له سلێمانی له دایك بووه، ده‌رچووی به‌شی شانۆیه له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان، سه‌ره‌تا وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كاری كردووه و ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه، چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی هه‌یه، یه‌كێكه له ناودارترین گۆرانیبێژه لاوه‌كانی ئێسته. له ساڵی 2021دا پێنج به‌رهه‌می بڵاو كرده‌وه به‌ناوه‌كانی "وه‌كو من، له‌یلا، ناوی عه‌شق، چاوه‌ڕێم، جه‌زاب".