دوای ئه‌وه‌ی مامی دانه‌ری په‌پووله له فه‌یسبووكی خۆی بڵاوی كرده‌وه،سبه‌ی له هه‌ڵمه‌تێكی فراواندا به دوای ته‌رمی دانه‌ر نه‌به‌زی ته‌مه‌ن 10 مانگدا ده‌گه‌ڕێن، به‌رگریی شارستانی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه نوێترین زانیاری ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ی كانوونی دووه‌م، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "تیمه‌كانمان به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵن و ئاگاداری چه‌ند گوند و موختاری ئه‌و ناوچانه‌مان كردووه‌ته‌وه كه گومان ده‌كرێت ته‌رمی دانه‌ری په‌پووله‌ی لێ بێت، به‌ڵام تا ئێسته هیچ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، "ئێمه له هه‌موو كه‌سێك به په‌رۆشترین كه ته‌رمی دانه‌ری ته‌مه‌ن 10 مانگیش بدۆزینه‌وه، له هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وامین به‌تایبه‌ت تیمه‌كانمان له به‌رگریی شارستانیی قوشته‌په، له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن."
گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی دا، "له هه‌ر شوێنێك گومان بكرێت ته‌رمی دانه‌ری په‌پووله‌ی لێیه و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئاگادارمان بكاته‌وه، هه‌موو تیمه‌كانمان ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ن و به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیداین".
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، سه‌تان خێزان به ده‌نگی ته‌قه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆی لافاوه‌وه به‌خه‌به‌ر هاتن. لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر 12 كه‌سی كرده قوربانی. یه‌كێك له‌وانه منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 مانگه و تا ئێسته‌یش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. له‌ناو قوربانییه‌كان هاووڵاتیی بیانیش هه‌بووه. لافاوه‌كه چه‌ندان ناوچه‌ی سنووری هه‌ولێری گرته‌وه، قوربانییه‌كان له قوشته‌په، به‌حركه، داره‌توو، گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیری بوون.