ئه‌گه‌رچی هێشتا له زۆربه‌ی شار و شارۆكه‌كانی كوردستان كه‌شه‌كه زۆر سارده و به‌فریش چه‌ندان ناوچه‌ی داپۆشیوه، ماڵپه‌ڕێكی جیهانی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا ئاشكرای ده‌كات، "ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی تری به‌هێزی به‌فر و باران كوردستان ده‌گرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ی كانوونی دووه‌م، ماڵپه‌ڕی "Akwa Weather" جیهانی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا له خشته‌ی پێشبنییه‌كانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "له ڕۆژی سێشه‌م یه‌كی شوبات، كۆتا شه‌پۆلی به‌هێزی به‌فر و باران سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و تا شه‌ش ڕۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت."
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی داوه، "شه‌پۆله‌كه سه‌ره‌تا ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌م 31ی كانوونی دووه‌م له شاری دهۆك به بارانێكی زۆر ده‌ست پێ ده‌كات، هاوكات ئه‌و شه‌پۆله تا ڕۆژی یه‌كشه‌م شه‌شی شوباتی داهاتوو له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت، پێشبینی كراوه كه بارسته‌ی هه‌وای سارد ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی دووباره له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر به‌فر ببارێت".
لای خۆیه‌وه بژار ئه‌كره‌م لێپسراوی به‌شی پێشبینییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، "پله‌كانی گه‌رما دوای شه‌پۆلی به‌فره‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، تا دێت زیاتر داده‌به‌زێت. ساردترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش پێنجوێن بووه به 24 پله ژێر سفری سیلیزی.
شایانی باسه نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراو له به‌شه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه بووه، "پێنجوێن 24-، حاجی ئۆمه‌ران 11-، بارزان 10-، سلێمانی 8-، هه‌ڵه‌بجه 7-، دهۆك 5-، هه‌ولێر 4-، كه‌ركووك 2-" بووه.
ماڵپه‌ڕی "
Akwa Weather" تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا، ماڵپه‌ڕێكی جیهانییه و ماوه‌ی 13 ساڵه به شێوه‌ی ئۆنلاین كاره‌كانی ده‌كات، له بواره‌كانی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و بواری وه‌رزشی تایبه‌ت به یاریی تۆپی پێ، پشت به پێشبینییه‌كانی ده‌به‌سترێت، دامه‌زراوه‌كه زانیارییه‌كان له دامه‌زراوه‌یNASA وه‌رده‌گرێت، سوودوه‌رگرتن له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه به دوو جۆره، به‌شی پێشبینی ورد به به‌شداری مانگانه‌یه. بنكه‌ی سه‌ره‌كی له له‌نده‌نه.