ئه‌مڕۆ كۆمپانیای ئۆپۆ نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كرده‌وه كه بهرههمهێنهرهكهیش ده‌ڵێ، مۆبایلێكه له پۆلی ڕینۆ كه به‌وه ناسراوه له بازاڕدا فرۆشی زۆری هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و هێزی پرۆسێسه‌ری زۆری هه‌یه و دیزاینه‌كه‌یشی ناوازه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی مۆبایلی ئۆپۆ و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای ئۆپۆ نوێترین مۆبایلیان به‌ناوی "Reno 6 Lite"ه‌وه خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه ده‌ڵێ، جوانترین دیزاینمان له‌م به‌رهه‌مه‌دا به‌كار هێناوه له‌گه‌ڵ كوالێتی به‌هێز و سیستمێكی خێرا كه له‌گه‌ڵ مۆبایله‌كانی گالاكسی و ئایفۆنه نوێیه‌كه ركابه‌ری ده‌كات.
ئۆپۆ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مۆبایله‌ی گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و جوانه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.43 ئینجه و به‌سیستمی 4K كار ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایته له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه سانپ دراگۆنی 662 پڵه‌سی بۆ دانراوه، ئه‌مه‌یش به‌هێزترین سیستمی ئه‌ندرۆید به‌كار ده‌هێنرێت.
ئه‌وه‌یش گوتراوه، خاوه‌ن كامێرایه‌كی زۆر جوانه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 48 مێگاپێكسڵه، جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كه‌ی 5000 میلی ئه‌مپێره كه ئه‌وه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته نزیكه‌ی 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
"ئۆپۆ" یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ"، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو و به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.