له ئۆتۆمبێلدا چه‌ندان ئاماژه‌مان هه‌ن كه هه‌ریه‌كه‌یان مانای جیاوازیان هه‌یه و پێوه‌ندیدارن به تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌وه، بۆیه ئه‌ندازیارێكی میكانیكی ماناكانی ''4WD، AWD، FWD و RWD'' ئاشكرا ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه ئیدریس عوسمان ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' به چوار خاڵ مانای ئه‌م ئاماژانه‌ی ئاشكرا كرد:
یه‌كه‌م: 4WD یان 4x4: واته هێزی بزوێنه‌ر ده‌چێته هه‌ر چوار تایه‌كه، ده‌شتوانین هێزه‌كه به ئاره‌زووی خۆمان بیگۆڕین بۆ ''تایه‌كانی پێشه‌وه یان دواوه''.
دووه‌م: AWD: هێزی بزوێنه‌ر به یه‌كسانی بۆ هه‌ر چوار تایه‌كان دابه‌ش ده‌بێت و ناتوانی وه‌ك 4x4 كۆنترۆڵی بكه‌یت.
سێیه‌م: FWD: هێزی بزوێنه‌ر ته‌نیا ده‌چێته تایه‌كانی پێشه‌وه له‌كاتی داگرتنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه.
چواره: RWD: هێزی بزوێنه‌ر ته‌نیا ده‌چێته تایه‌كانی دواوه.
به‌گوێره‌ی حاڵه‌تی لێخوڕین ده‌توانی سوود له‌م تایبه‌تمه‌ندییانه وه‌ربگریت، بۆ نموونه له پیكابهكاندا زۆربه‌یان سیستمی 4x4یان هه‌یه، ئه‌مه یارمه‌تییان ده‌دات به‌سه‌ر ئاسته‌نگی به‌رز سه‌ركه‌ون و به‌ناو قوڕ و لیته‌دا بڕۆن به‌بێ ئه‌وه‌ی گیر بخۆن.