حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراق هیچ پێوه‌ندییه‌كی به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌وه نه‌ماوه و ئه‌و بابه‌ته پێوه‌سته به حكوومه‌تی داهاتوو. به گوته‌ی په‌رله‌مانتارێكی عێراق، پێویسته تا ئه‌و كاته‌ی پڕۆژه‌یاسای نوێ په‌سند ده‌كرێت، مانگانه 200 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێم بنێرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی كانوونی دووه‌م، جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ''وشه''ی راگه‌یاند، ئه‌م حكوومه‌ته‌ی ئێسته‌ی عێراق پێوه‌ندی به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2022 نه‌ماوه، ئه‌و حكوومه‌ته‌ی دێت یان پێكده‌هێنرێت، ده‌بێت پڕۆژه‌یاسای بودجه ئاماده بكات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی بكات.
هه‌روه‌ها گوتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێسته بودجه‌ی نوێ په‌سند نه‌كراوه، حكوومه‌ت یه‌ك له‌سه‌ر 12ی بودجه‌ی ساڵی رابردوو خه‌رج ده‌كات بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن، ته‌نیا بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان راده‌وه‌ستێت و كاری پێ ناكرێت تا ئه‌وكاته‌ی بودجه په‌سند ده‌كرێت.
هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه به‌كار ده‌هێنێت و له‌و حاڵه‌ته‌شدا وه‌ك بودجه‌ی به‌كاربردن حیسابی بۆ ده‌كرێت.
وه‌ك جه‌مال كۆچه‌ر خستیه ڕوو، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه، ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراقه تا ئه‌وكاته‌ی بودجه په‌سند ده‌كرێت یان رێككه‌وتنی نوێ ده‌كرێ، مانگانه ئه‌و 200 ملیار دیناره بۆ هه‌رێم بنێرێت، چونكه هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه به‌كار ده‌هێنێت و له‌و حاڵه‌ته‌شدا وه‌ك بودجه‌ی به‌كاربردن حیسابی بۆ ده‌كرێت.
جێی باسه ساڵی رابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن حكوومه‌ت مانگانه 450 هه‌زار به‌رمیل بفرۆشێت و پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیلی به نرخی سۆمۆ له‌گه‌ڵ نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ به عێراق بدرێت، له به‌رانبه‌ردا پشكی خۆی له بودجه وه‌ربگرێت. به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه له به‌غداوه 200 ملیار دیناری پێ ده‌درێت و به‌مه‌ش هه‌ردوولا هچ مافێكی داراییان لای یه‌كتر نامێنێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی