ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه وه‌ك سه‌كۆیه‌كی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و ڕێككه‌وتن له ڕێی گفتوگۆوه له‌سه‌ر ته‌واوی كێشه و پرسه جیا جیاكان له جیهان و له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان دروست بووه، خاوه‌نی هیچ خاك و سامانێكی سروشتی نییه و به سه‌دان هه‌زار كارمه‌ندیشی هه‌یه، كه‌واته چۆن بودجه و پاره‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێ و له كوێوه پاره‌ی پێ ده‌گات؟ ئایا ئه‌وانه‌ی كه پاره به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ده‌ن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاراسته و بڕیاره‌كانی دروست ده‌كه‌ن؟
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بریتییه له دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سیاسه‌تی گشتی و ئابووری گشتی و ئاشتی جیهان و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و ئاسایشی خۆراك و ته‌نگژه ئابوورییه‌كانی جیهان، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی نوێنه‌ریان له‌و كۆمه‌ڵه‌یه هه‌یه، ده‌توانن له كۆی بڕیاره‌كان ده‌نگ بده‌ن، هه‌ر بڕیارێكیش سێیه‌كی نوێنه‌ری وڵاتان ده‌نگی بۆ بده‌ن، ئه‌وا ده‌بێت به بڕیارێكی گشتی و ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌ندامبوون و مافی ده‌نگدانی هه‌ر وڵاتێك له بڕیار و ڕاسپارده‌كان، پێویسته وڵاتان پاره به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بده‌ن.
ئه‌و كاره به سیسته‌م و پرۆسه‌یه‌ك تێپه‌ڕ ده‌بێت
ئه‌وه‌یش به‌و مانایه نایه‌ت كه هه‌موو وڵاتان وه‌كو یه‌كتر پاره به ڕێكخراوه‌كه بده‌ن، به‌ڵكو ئه‌و كاره به سیسته‌م و پرۆسه‌یه‌ك تێپه‌ڕ ده‌بێت، قه‌باره‌ی ئابووری نیشتمانی و گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه و ژماره‌ی دانیشتووانی ده‌كرێت به پێوه‌ر تا بڕێك له داهاتی نیشتمانی لێ ده‌ربكرێت بۆ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
به گوێره‌ی ب
هندی سێ و پێنج له سیسته‌می پاره‌داركردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام كه ژماره‌یان 193 وڵاته پابه‌ندكراون كه له به‌رانبه‌ر ئه‌ندامبوونیان له ڕێكخراوه‌كه به‌شێكی خه‌رجییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه بكه‌وێته ئه‌ستۆیان. به گوێره‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه بۆ دیاریكردنی بڕی پاره‌ی وڵاتانیش دانراوه كه پێویسته به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بده‌ن، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا زۆرترین بڕی پاره ده‌به‌خشێت، كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 22% له دوای ئه‌م چین دێت به ڕێژه‌ی 12% پاشان ژاپۆن 8% و ئه‌ڵمانیا 6% ئه‌وانه گه‌وره‌ترین پارهداركهری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن، كه ڕێژه‌ی 49%ی بودجه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا نابێ هیچ وڵاتێكی ئه‌ندام كه‌متر له ڕێژه‌ی 0.001% كه‌متر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بدات، به‌ڵكو پێویسته له‌و ڕێژه‌یه‌ی داهاتی گشتی وڵات زیاتر بێت.
كه‌واته ئه‌گه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وڵاتان ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن، ئه‌ی كامانانه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هێزه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كڵاوشینه‌كان یان هێزی ئاشتیپارێز پاره‌دار ده‌كه‌ن؟ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی بودجه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆی وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر 10 گرووپ دابه‌شكراون، وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ند و ئابووری به‌هێز، تا ده‌گات به وڵاتانی قه‌رزار و ئابووری لاواز، كه ئه‌و گرووپانه‌ی دواییان هیچ پاره‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی ئاشتیپارێز ناده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه بریتین له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ڕووسیا و چین و فڕه‌نسا، له‌سه‌ریان پێویسته كه بودجه‌ی زۆر زیاتر به به‌راورد به وڵاتانی تر بۆ هێزه‌كانی ئاشتیپارێز خه‌رج بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مافی ئه‌ندامیه‌تی هه‌میشه‌یی و مافی ڤیتۆیان پێدراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش بودجه‌ی هێزه‌كانی ئاشتیپارێز هه‌موو ساڵێك جێگیر نییه و وه‌كیه‌ك نییه، بگره بودجه‌یان له‌سه‌ر كار و جووله و ئه‌ركه‌كانیان وه‌ستاوه‌ته‌وه، بۆیه بودجه‌ی ئه‌و هێزانه جیاوازه له بودجه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازیش ئاماده ده‌كرێ و هه‌موو ساڵێك له مانگی تهمووز/یۆلیۆوه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له‌بری ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێك بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ساڵانه بودجه‌ی هێزه‌كانی ئاشتیپارێز له سه‌رووی شه‌ش ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ساڵانه بودجه‌ی هێزه‌كانی ئاشتیپارێز له سه‌رووی شه‌ش ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت و بۆ ساڵی 2022یش بڕی 6.38 ملیار دۆلار بودجه‌ی خه‌ملێنراوی هێزه‌كانی سه‌ر به ی‌و ئێنه. كه ئه‌مه‌یش به‌هۆی بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی ئاشتیپارێزه له دارفۆر و سۆماڵ، هاوكات نێرده‌كانی ئاشتیپارێز و مووچه‌ی سه‌ربازه‌كان و پهیكهربهندییان، كه زۆرینه‌ی بنكه و بارهگهكانیشیان له وڵاتی ئیتاڵیایه.
له هه‌ردوو بودجه‌كه‌دا ئه‌مه‌ریكا زۆرترین بڕی پاره به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌به‌خشێت كه بڕه‌كه‌ی ساڵانه ده‌گاته سه‌رووی 11 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌یش جۆرێكه له كێشه، چونكه له‌و كاته‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی دا كه ساڵانه ئه‌مه‌ریكا به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ده‌به‌خشێت، پشێوی و ئاڵۆزی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دروست بوو، له ئه‌گه‌رێكی لهمجۆهریش دا، ئه‌گه‌ر وڵاتانی تر نه‌چنه ژێر باره‌وه و ئه‌و بودجه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌می ده‌كاته‌وه ده‌سته‌به‌ری نه‌كه‌ن، ئه‌وا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تووشی كێشه و هه‌ره‌سی گه‌وره ده‌بێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه زۆرێك له شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌مه‌ریكا بۆیه زۆرترین بودجه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات، تا هه‌ر كاتێك ویستی لێ بوو، بودجه‌كه‌ی بوه‌ستێنێت و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ته‌واوی بخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه.