دوای زیاتر له 40 ڕۆژ له داخستنی، بڕیاره جارێكی تر ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پێشخاپووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان- سووریا بكرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م، جارێكی تر ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پێشخاپووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان- سووریا ده‌كرێته‌وه.
هاوكات ده‌روازه‌كه ده‌كرێته‌وه بۆ كاری بازرگانی و هاتوچۆی ئه‌وانه‌ی گیریان خواردووه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوادا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هاتوچۆی ڕێكخراوه بیانییه‌كان به‌به‌رده‌وامی ده‌بێت و ڕێ بۆ ئه‌وان كراوه‌یه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ڕۆژی 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2021دا ژماره‌یه‌ك له گه‌نجان و چه‌كدار به هاندانی لایه‌نێكی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌بێ هۆكار له ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه به دار و به‌رد هێرشیان كرده سه‌ر كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پێشخاپوور، سه‌رجه‌م هێرشبه‌ره‌كان كورد بوون، به‌هۆیه‌وه شه‌ش كارمه‌ندی ده‌روازه‌كه به سه‌ختی بریندار بوون، زیانی مادی زۆریش به‌ر چه‌ندان ئۆتۆمبێل و شوێنی حكوومی كه‌وت، دواتر به فه‌رمانی حكوومه‌ت ده‌روازه‌كه داخرا.
ده‌روازی پێشخاپوور و سمێلكا، هه‌ردوو به‌شی هه‌رێمی كوردستان (باشوور) و ڕۆژئاوای كوردستان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، گرنگترین ده‌روازه‌ی ناوچه‌كه‌یه بۆ ناردن و دابینكردنی خۆراك و پێداویستییه‌كان له ڕۆژئاوا بۆ زیاتر له پێنج ملیۆن كه‌س. ده‌روازه‌كه له دیوی ڕۆژئاواوه پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان PYD به ته‌نیا به‌ڕێوه ده‌بات.