دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی زۆری سه‌ربازیی رووسیا له سنووری ئۆكرانیا كۆ بوونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی داگیركردنی ئه‌و وڵاته ده‌كرێ، به‌شێك له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا باس له ناردنی هێزێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئۆكرانیا ده‌كه‌ن وه‌ك پاڵپشتییه‌ك. به‌ڵام سیناتۆرێكی نزیك له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، "هه‌ر هێزێكی ئه‌مه‌ریكایی بچێته ئۆكرانیا ده‌بێته قوربانی".
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چه‌ند میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ هێزێكی ئه‌مه‌ریكی له ئۆكرانیا جێگیر بكرێ بۆ پاڵپشتیی وڵاته‌كه له ئه‌گه‌ری هێرشی رووسیا. به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه. كریس كۆنز سیناتۆری دیموكراتیی نزیك له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن گوتوویه‌تی، هه‌ر هێزێكی ئه‌مه‌ریكی بچێته ئۆكرانیا، له ئه‌گه‌ری هێرشی رووسیا بۆ ئه‌و وڵاته، ده‌بێته قوربانی.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانی ئه‌و بیرۆكه‌یه ناكه‌م
ئه‌و سیناتۆره بۆ رۆژنامه‌ی "زه هێڵ"ی ئه‌مه‌ریكی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر هێزێكی ئێمه بچێته ئۆكرانیا و له‌وێ جێگیر بكرێ، واته زۆر به ئاسانی سه‌ربازه‌كانمان ده‌كه‌ینه قوربانی. بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانی ئه‌و بیرۆكه‌یه ناكه‌م، به‌تایبه‌ت چوونی هێزێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئۆكرانیا، هانی زیاتری رووسیا ده‌دات بۆ هێرشه‌كه‌ی.
زیاتر گوتوویه‌تی، پێویسته ئێمه له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ ناتۆ، هه‌رچی پێمان بكرێ به چه‌ك و دارایی پاڵپشتیی ئۆكرانیا بكه‌ین نه‌ك به هێزی سه‌ربازی. ئێسته‌یش له هه‌ردوو حزبی كۆماری و دیموكراتی پڕۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره له به‌رده‌سته كه له‌ڕووی داراییه‌وه زیاتر پاڵپشتیی ئۆكرانیا بكرێ، به‌تایبه‌ت ئێسته ئیداره‌ی جۆ بایدن كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات.
دواتریش كۆنز گوتی له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پیران پێویسته زۆر به خێرایی كار له‌سه‌ر سزاكان بۆ سه‌ر رووسیا بكات و پێم وایه ئه‌مه‌یان كاریگه‌ریی زۆرتری ده‌بیت.