ئیسرائیل و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، سندووقێكی هاوبه‌شی نوێیان دامه‌زراند تا به هۆیه‌وه بتوانن په‌ره به ته‌كنه‌لۆجیا بده‌ن و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش جێبه‌جێ بكه‌ن.
له دوو ساڵی رابردوودا پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات زۆر پته‌و بووه، له كه‌رتی جیاوازدا به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ده‌ستیان به وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌شیش كردووه.
سندووقی نوێی دارایی بۆ بواری په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆجیا كه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته دامه‌زراوه، داوا له وڵاتانی تریش كراوه له وه‌به‌رهێنانی ئه‌و سندووقه‌دا به‌شداری بكه‌ن.
توانیویانه سه‌رنجی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ ئیمارات رابكێشن.
حكوومه‌تی ئیمارات رای گه‌یاندووه، له هه‌وڵدایه په‌ره به دامه‌زراندنی كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی بدات و له‌و پێناوه‌دا توانیویانه سه‌رنجی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ ئیمارات رابكێشن.
به‌گوێره
شه‌فه‌قنا، له‌و دوو ملیار و 730 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانه‌ی كه له ئاستی ناوچه‌كه‌دا له بواری ته‌كنه‌لۆجیا كراوه، سه‌رووی 51%ی به‌ر ئیمارات كه‌وتووه.
له ئه‌یلوولی 2020ه‌وه كه ئیسرائیل و ئیمارات رێككه‌وتنیان كردووه، ته‌نیا له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا، ئیمارات سه‌رووی 100 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی له ئیسرائیل كردووه.