دۆخی ئۆكراینا ئاڵۆزتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ریكاش له نوێترین هه‌ڵوێستیدا داوای له سه‌رجه‌م خێزانی دیپلۆماتكارانی كرد له‌و وڵاته دوور بكه‌ونه‌وه.
وه‌ك ئاشكرایه رووسیا به ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی له سنووره‌كانی ئۆكراینا جێگیر كردووه و ئه‌مه‌ریكاش كۆمه‌ڵێك بژارده‌ی له به‌رده‌سته، كه ناردنی هێزی سه‌ربازی و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بۆ ئۆكراینا و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای له خێزانی دیپلۆماتكارانی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكراینا كردووه ئه‌و وڵاته جێ بهێڵن، له هه‌مان كاتدا دیپلۆماتكارانی سه‌ربه‌ست كردووه بۆیان هه‌یه له‌و وڵاته دوور بكه‌ونه‌وه.
هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا هه‌رچی زووه له‌م وڵاته بچنه ده‌ره‌وه.
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له ئۆكراینا ئاماژه‌ی داوه، ئه‌گه‌ری هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا زیاتر بووه، دۆخه‌كه ئاڵۆزه و ئه‌وه ده‌خوازێت هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا هه‌رچی زووه له‌م وڵاته بچنه ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی رووسیا كه له نزیك ئۆكراینا كۆ بوونه‌ته‌وه، سه‌رووی 100 هه‌زار سه‌رباز ده‌بن و ئامانجی رووسیا ئه‌وه‌یه رێگری له‌وه بكات ئۆكراینا ببێته ئه‌ندامی ناتۆ و پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م شته روو بدات، ده‌یه‌وێ ئۆكراینا بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك پێشنیاریان خستووه‌ته به‌رده‌م بایدن و یه‌كێك له‌و بژاردانه‌ش ناردنی هه‌زار تا پێنج هه‌زار سه‌ربازه بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش دوێنێ بڵاوی كرده‌وه، ئامانجی رووسیا له هێرشكردنه سه‌ر ئۆكراینا ئه‌وه‌یه، حكوومه‌تێكی لایه‌نگری كرملین له‌و وڵاته دابمه‌زرێنێت.