یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید كه‌ریم بنزێما جگه له‌وه‌ی تووشی پێكان بووه، شه‌وی رابردوو دزیش چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی.
شه‌وی رابردوو ریال مه‌درید له گه‌ڕی 22ی لالیگا له یاریگه‌ی خۆیدا به 2-2 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێلچی یه‌كسان بوو.
كه‌ریم بنزێما له یارییه‌كه‌دا به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو، لێدانێكی سزای له ده‌ست دا، دواتریش به هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێ هێشت.
له‌وه‌ش ناخۆشتر بۆ ئه‌ستێره فڕه‌نسییه‌كه، رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كرده‌وه، شه‌وی رابردوو دز چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی بنزێما.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ماڵه‌كه‌ی كه‌ریم چۆڵ بووه و كه‌سی لێ نه‌بووه، به‌ڵام هێشته دیار نییه چی لێ دزراوه.
ئه‌مه جاری دووه‌مه دز ده‌چنه سه‌ر ماڵی بنزێما له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، له ساڵی 2019یش به هه‌مان شێوه دزی له ماڵه‌كه‌ی كراوه، كاتێك یاریی كلاسیكۆ به‌ڕێوه ده‌چوو.