دوای ئه‌وه‌ی هه‌ینیی رابردوو داعش له عوزێم هێرشی كرده سه‌ر سوپای عێراق و 11 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر به‌هۆیه‌وه كوژران. گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق مسته‌فا كازمی رای گه‌یاند، هێرشه‌كه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی فه‌رمانده‌كانی ناوچه‌كه بووه، بۆیه بڕیار دراوه دادگایی بكرێن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م، له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان یه‌حیا ره‌سووڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فه‌رمانده گه‌وره‌كانی وه‌ك فه‌رمانده‌ی لیوا و فه‌رمانده‌ی فه‌وج له ناوچه‌ی عوزێم، دادگایی بكرێن كه بێ خه‌می و هه‌ڵه‌كانیان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی 11 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر له هێرشه‌كه‌ی داعش بكوژرێن.
ره‌سووڵ زیاتر گوتوویه‌تی، رووداوه‌كه‌ی عوزێم ته‌نیا هێرشێكی ئاسایی نه‌بووه، به‌ڵكو بێ خه‌می و هه‌ڵه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه بووه به‌تایبه‌تی فه‌رمانده‌كانیان، ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر وریا بوونایه، رووداوه‌كه رووی نه‌ده‌دا. چونكه داعش پاسه‌وانه‌كه‌یان كوشتووه و به ئاسانی چوونه‌ته ناو بنكه‌كه و ئه‌وانی تریشیان كردووه‌ته ئامانج.
برووسكه له هه‌واڵگریی بۆ ناوچه‌كه چووه كه تیرۆریستان نیازی چالاكییان هه‌یه
دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و رووداوه كاتێك رووی داوه، پێشتر برووسكه له هه‌واڵگریی بۆ ناوچه‌كه چووه كه تیرۆریستان نیازی چالاكییان هه‌یه، بۆیه بێ خه‌میی فه‌رمانده‌كان وایكردووه داعش بتوانێ كوشتاره‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات. بۆیه ده‌بێ فه‌رمانده‌ی لیوا و فه‌رمانده‌ی فه‌وج و چه‌ندان ئه‌فسه‌ری تر دادگایی بكرێن.
دواتریش گوته‌بێژه‌كه‌ی كازمی گوتوویه‌تی، پێگه سه‌ربازییه‌كه زۆرباش بووه و هه‌موو پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ جێبه‌جێ كرابوو، ته‌نانه‌ت دیواری كۆنكرێتیشی بۆ دروست كرابوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رووی دا، ته‌نیا بێ خه‌می و هه‌ڵه‌ی فه‌رمانده‌كان و ئه‌فسه‌ره‌كان بووه.