به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه و ئاماره‌ی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیل بڵاو بووه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تا ئێسته، 10%ی ئیسرائیلییه‌كان تووشی كۆرۆنا بوون، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی پێنجه‌می كۆرۆنا رووی له‌و وڵاته كردووه و دۆخی باش نییه.
"ئه‌هرام" كه پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "ئه‌لئه‌هرام"ی میسرییه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه و ئاماره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا له‌ناو ئه‌م مانگه‌دا 10%ی ئیسرائیلییه‌كان تووشی كۆرۆنا بوون.
پێگه‌ی "
وای نێت"ی هه‌واڵی له ئیسرائیل له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیله‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ته‌نیا له‌ناو ئه‌م مانگه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه كه تووشبوون به كۆرۆنا به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه 983 هه‌زار كه‌س بووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كان، ده‌كاته 10%ی دانیشتووانی ئیسرائیل.
به‌پێی پێگه‌كه ته‌نیا له 24 سه‌عاتی رابردووه‌وه له‌و وڵاته، 67 هه‌زار و 198 كه‌س تووش بوون، ئاشكرابوونی ئه‌و ژماره‌یه‌ش له تووشبوون به كۆرۆنا، وا ده‌كات بگوترێ دۆخی ئه‌و وڵاته زۆر خراپه.
هه‌مان پێگه ئیسرائیلییه‌كه له‌سه‌ر زاری پسپۆری ته‌ندروستیی پرۆفیسۆر عێران سیجال ئاشكرا كردووه، له‌وه‌ته‌ی جۆری "ئۆمیكرۆن" كه جۆرێكی نوێی كۆرۆنایه له‌ناو ئیسرائیل بڵاو بووه‌ته‌وه، سێ ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌و په‌تایه بوون، له‌كاتێكدا ئه‌مه پێنجه‌مین شه‌پلی كۆرۆنایه كه روو له‌و وڵاته ده‌كات.