هۆكاری كوێربوون چییە؟.. ئایا كوێرەكان چاك دەبنەوە؟

:: PM:05:02:24/01/2022 ‌

كوێربوون یەكێكە لە كێشە گەورە پزیشكییەكان كە رووبەڕووی زانایان بووەتەوە، ئەوان دەیان ساڵە لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێكن بۆ ئەو حاڵەتە، كە تەواوی ژیانی مرۆڤ دەگۆڕێت و زۆر شت لە ژیانی پەك دەخات، بەو پێیەی تاكە دەروازەی دنیای دەرەوەی پێ دەبینێت، تاریك دەبێت و لەسەری دادەخرێت، بەڵام هۆكارەكانی چین و ئاخۆ كوێرەكان چاك دەبنەوە؟ 
هۆكارەكانی كوێری بریتین لە زكماكی یان بەركەوتنی گورزێك یان نەخۆشی و كاریگەری لابەلای نەشتەرگەری چاو
كوێری بریتییە لە نەبوون یان نەمانی توانای بینینی هیچ شتێك تەنانەت رووناكیش، ئەوانەی شتێكی كەم دەبینن، بەلاوازیی بینین ناو دەبرێت، بۆ نموونە لێڵبینی یان جیا نەكردنەوەی نێوان هەموو شتێك كە دەیانبینی، لەوكاتەی كوێری ئەوەیە كە بەهیچ شێوەیەك نابینیت، لە رووی پزیشكییەوە ئەوانەی مەترسی كوێربوونیان هەیە ئەوانەن ئەو شتەی كەسی ئاسایی لە دووری 200 پێ دەیبینێت، ئەوان تەنیا لە دووری 20 پێ دەیبینن.

ئەگەر كەسێك بەتەواوەتی كوێر بێت هیچ نابینێت، واتە چاوەكانی تاریك دەبن، ئەوانەیشی كوێری بەشییان هەیە، بینینیان لێڵە و ناتوانن شێوەكان ببینن و تەنیا شتەكان وەك سێبەر دەبینن، شەوانە بینینی لاوازیان هەیە و بە هاوشێوەی ناو تونێل دەبینن، لە هۆكارەكانی كوێری، گلوكۆما و زیانگەیشتن بە هەستە دەماری چاو و بەتەمەنداچوون، تاریكبوونی هاوێنەی چاو و تەمبەڵی چاو و هەوكردنی دەماری بینین و تۆڕینەی چاو یان بوونی گرێ یان بەهۆی سەكتەی مێشك و نەخۆشی شەكرە.

بەگشتی هۆكارەكانی كوێری بریتین لە زكماكی یان بەركەوتنی گورزێك یان لە كاریگەرییە لابەلاكانی نەشتەرگەری، لە حاڵەتی لاوازیی بینین دەكرێ بەهۆی دەرمان یان چاویلكە یان هاوێنەی نووسەكی چاو یان نەشتەرگەری رێگری لە خراپتر بوون و كوێری بكرێت، بەڵام لە حاڵەتی كوێری تەواو، چارەسەری زەحمەتە و دەبێت كەسەكە رابێت و فێری هەندێك شت بێت، وەك خوێندنەوەی زمانی پرایل یان پشبەستن بە سەگ یان یارمەتی كەسانی تر. لەگەڵ ئەوەیش زانایان هەوڵی زۆریان داوە و چەندان رێگەیان پەرە پێ داوە بۆ رێگرتن لە كوێری و چاككردنەوەی بینین.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل