له وڵاتێكی تری ئه‌فریقا كوده‌تا كرا، سوپای بۆركینا فاسۆ توانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێت و سه‌رۆك كۆمار له پۆسته‌كه‌ی دوور بخاته‌وه. ئه‌مه به یه‌كه‌م كوده‌تای سه‌ربازی له ساڵی نوێ‌دا هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌فسه‌رێكی سوپای بۆركینا فاسۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئه‌و وڵاته، گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ دۆخی نائارامی و شپرزه‌ی وڵات گه‌ڕانده‌وه.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ هێزه توندئاژۆ ئیسلامییه‌كان له جه‌نگدا بوو
كابوره كه سه‌رۆكایه‌تیی وڵاتی ده‌كرد، له چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ هێزه توندئاژۆ ئیسلامییه‌كان له جه‌نگدا بوو، به‌ڵام نه‌یتوانیبوو له‌ناویان ببات. سوپا به‌وه تۆمه‌تباری كردووه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی بۆ وڵات، بێ توانا بووه.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، به‌رپرسانی باڵای بۆركینا فاسۆ گیراون و به گوته‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی خوێنده‌وه، ئه‌وان له شوێنێك پارێزراون بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به شوێنه‌كه بكات.
ئه‌م كوده‌تایه رۆژێك دوای ئه‌وه روو ده‌دات كه هێزه‌كانی سوپا، له هه‌ندێك له بنكه سه‌ربازییه‌كان ده‌ستیان به راپه‌ڕین كردبوو و له ئوگادگۆی پایته‌ختیش ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترا.
ناوی خۆی ناوه ''بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی پاراستن و بووژانه‌وه''
ئه‌و گرووپه سه‌ربازییه‌ی راگه‌یه‌نراوی كوده‌تاكه‌ی خوێنده‌وه، ناوی خۆی ناوه ''بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی پاراستن و بووژانه‌وه''، پێشتر ئه‌و ناوه نه‌بیستراوه.
په‌رله‌مان و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌هۆی كوده‌تاوه، هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و ده‌ستووریش هه‌ڵپه‌سێردراوه، ئێسته سوپا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ئه‌وم كوده‌تایه ناڕه‌زایه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیشی به‌دواوه بووه و سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای له كوده‌تاچییه‌كان كردووه سه‌رۆك كۆمار بپارێزن. یه‌كێتی ئه‌فریقا و وڵاتانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئابووری رۆژئاوای ئه‌فریقاش رووداوه‌كه‌یان سه‌ركۆنه كردووه.
بۆرکینا فاسۆ کەوتووەتە رۆژئاوای ئەفریقا و لەگەڵ وڵاتانی گانا، نیجەر، مالی و تۆگۆ هاوسنوورە. دانیشتووانی ئەو وڵاتە سەرووی 20 ملیۆن کەسە، سەرووی 60%ی مسوڵمان و 23ی کریستیانن. لە ساڵی 1960ەوە سەربەخۆیی وەرگرتووە و پێشتر لەژێر سەرپەرشتی فڕەنسادا بوو.