راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، رووداوێكی نه‌خوازراو و كاره‌ساتبار له جامی ئه‌فریقا و پێش یارییه‌كه‌ی كامیرۆن و كۆمۆرۆس رووی داوه.
تۆڕی سكای سپۆرتس شه‌وی رابردوو بڵاوی كرده‌وه، له كاتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی هانده‌رانی وه‌رزشی بۆ ناو یاریگه‌ی پۆل بیا بۆ بینینی یاریی نێوان كامیرۆن و كۆمۆرۆس، كاره‌سات روویدا.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و پاڵپێوه‌نانی یه‌كتر، هانده‌ران به‌سه‌ریه‌كدا كه‌وتوون و هه‌ندێكیان كه‌وتوونه‌ته ژێر پێیان، به‌م هۆیه‌شه‌وه شه‌ش هانده‌ر گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له 40 هانده‌ری تریش گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
جێی ئاماژه‌یه یارییه‌كه كرا و كامیرۆن به 2-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، به‌مه‌ش گه‌یشته قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌فریقا، كه هه‌ر خۆی میوانداریی كردووه.