ده‌رزی گه‌شه‌ی منداڵ، یه‌كێكه له ده‌رمانه پێویسته‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به منداڵان، به‌ڵام ئه‌و ده‌رزییه له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی زۆر كه‌م بووه و خه‌ڵك ناچارن له ده‌ره‌وه ده‌رزییه‌كه به نرخێكی گران دابین بكه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه هۆكاره‌كه ده‌خاته پاڵ به‌غدا. وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقیش ده‌ڵێ پشكی سلێمانی به ته‌واوی نێردراوه.
دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری منداڵانی سلێمانی كه به نه‌خۆشخانه‌ی دكتۆر جه‌مال ناسراوه، به ''وشه''ی راگه‌یاند، ده‌رزی گه‌شه‌ی منداڵ پێویستی سه‌ره‌كی نه‌خۆشخانه‌كه‌یانه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ده‌رزییه‌كه‌وه ناتوانن به باشی هاوكاری ئه‌وانه بكه‌ن كه دێنه نه‌خۆشخانه.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و ده‌رزییه ده‌بێ له به‌غداوه بنێرێت، هه‌ندێك جار مانگانه ده‌ینێرێت و هه‌ندێك جاری تریش شه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێت، بۆیه گرفتی بۆ دروست كردوون و له كاتێكدا مانگانه پێویستییان به‌سه‌تان ده‌رزی هه‌یه.
نرخی ده‌رزییه‌كه گرانه و دانه‌یه‌كی به 180 هه‌زار دیناره
وه‌ك زیاتر خستیه‌ڕوو، ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ دروست كردوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانن زۆر ده‌ستكراوه بن . جگه له‌مه نرخی ده‌رزییه‌كه‌ش گرانه و دانه‌یه‌كی به 180 هه‌زار دیناره، منداڵ هه‌یه مانگانه شه‌ش ده‌رزی پێویسته و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له ده‌ره‌وه دابینی بكات، ئه‌وا سه‌رووی ملیۆنێك دینار ده‌بێ بدات كه له توانای هه‌موو كه‌سێكدا نییه ئه‌و پاره‌یه بدات.
له‌لایه‌كی تره‌وه هانی عه‌قابی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق به وه‌كاله‌ت، به ''وشه''ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له ده‌رزی گه‌شه‌ی منداڵ به‌رده‌وام پشكی خۆی وه‌رگرتووه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی پشكی خۆی وه‌رگرتووه، ته‌نیا دهۆك نه‌بێت كه به‌پێی پێویست بۆیان دابین نه‌كراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی