سوپای ئوردن ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، توانیویانه شه‌وی رابردوو ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ر بگرن، ئه‌و مادانه ویستراوه له سووریاوه بۆ ناو ئوردن بگوازرێنه‌وه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئوردن له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌یه‌كی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان رای گه‌یاندووه، چه‌ند بازرگانێكی ماده‌ی هۆشبه‌ر، ویستوویانه له سنووری سووریاوه بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ناو ئوردن بگوازنه‌وه، به‌ڵام ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
زیاتر گوتوویه‌تی، ناوچه‌ی سه‌ربازیی باكووری وڵاته‌كه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سه‌ربازی، توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و مادانه بگرن كه بازرگانه‌كان ویستوویانه له سووریاوه بۆ ئوردن بیگوازنه‌وه.
بۆیه به‌ره‌و سووریا هه‌ڵاتوون و ماده هۆشبه‌ره‌كه‌یان جێهێشتووه
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه كه ته‌قه له بازرگانه‌كان كراوه، بۆیه به‌ره‌و سووریا هه‌ڵاتوون و ماده هۆشبه‌ره‌كه‌یان جێهێشتووه كه بریتییه له 353 هه‌زار حه‌بی كهبتاغۆن، 150 كیسه‌ی حه‌شیش، هه‌زار و 388 شریتی جایكا، 86 شرینی ترامادۆڵ، له‌گه‌ڵ نیو كیلۆگرام ماده‌ی كریستال.
دواتریش گوتوویه‌تی كه ته‌واوی ماده‌كان بۆ لایه‌نی پێوه‌ندیدار نێراون و لێكۆڵینه‌وه‌یش له رووداوه‌كه ده‌كرێت.