یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رگریكارێكی یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بیباته ریزه‌كانییه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی سیزار ئیزپیلكوێتای به‌رگریكاری ئیسپانیی یانه‌ی چێڵسی یه‌كلا كردووه‌ته‌وه بۆ هاوینی داهاتوو.
به پێی سه‌رچاوه‌كه، بارسێلۆنا گرێبه‌ستی بۆ دوو ساڵ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه كردووه، بۆ ساڵی سێیه‌میش به رێككه‌وتنێكی تر ده‌بێت.
گرێبه‌ستی ئێزپیلكوێتا له‌گه‌ڵ چێڵسی له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و به خۆڕایی روو ده‌كاته یانه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا.
یانه‌ی بارسێلۆنا و چاڤیی راهێنه‌ری تیپه‌كه، بایه‌خێكی زۆریان بۆ به‌رگریكاره ئیسپانییه‌كه هه‌یه، راهێنه‌ره‌كه زۆر به ئاستی یاریزانه‌كه سه‌رسامه، كه ده‌توانێت له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی هێڵی به‌رگری یاریی بكات.
پێشتر هه‌ندێ راپۆرته هه‌واڵ باسی ئه‌وه‌یان كردبوو، بریكاری یاریزانه‌كه پێوه‌ندیی به ریال مه‌دریده‌وه كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیزپیلكوێتا بكه‌ن، به‌ڵام یانه‌ی ریال مه‌درید بایه‌خیان پێ نه‌داوه، به‌ڵكو ئه‌وان ده‌یانه‌وێت رۆدیگێری به‌رگریكاری ئه‌ڵمانی ببه‌نه یانه‌كه‌یانه‌وه.