یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی نوێنه‌ر و دێده‌وانه‌كانی خۆی ناردووه‌ته پۆرتوگال، بۆ چاودێرێكردنی یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ند، كه ئامانجی یانه‌ی لیڤه‌رپوولیشه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كرده‌وه، لویس دیازی یاریزانی لا باڵی یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالی، له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا سه‌رنجی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپای به ئاستی به‌رزی راكێشاوه.
پێش مانچێسته‌ر، یانه‌ی لیڤه‌رپوول بایه‌خی به گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه داوه، كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه، ئێسته‌ش یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت یاریزانه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
لویس دیاز له 28 یاریی رابردووی یانه‌ی پۆرتۆ، 16 گۆڵی كردووه و 6 گۆڵیشی دروست كردووه، ئێسته تیپه‌كه‌شی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی خولی پۆرتوگاله.
هاوكات یانه‌كانی ئاتلێتیكۆ مه‌درید و بۆروسیا دۆرتموندیش بایه‌خیان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه هه‌یه.
مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی دیاز 67 ملیۆن پاوه‌نده، هێشته‌ش گرێبه‌ستی دوو ساڵ و نیوی له‌گه‌ڵ پۆرتۆ ماوه.
مانچێسته‌ر یونایتد بۆ شوێنی مارسیال ئه‌م یاریزانه‌ی ده‌وێت، كه ئه‌مه‌ی دوایی پێده‌چێت به خواستن بچێته یانه‌ی سێڤییای ئیسپانی.