چین و سعوودیە کۆمەڵێک گرێبەستیان بە بەهای 65 ملیار دۆلار واژۆ کرد

:: PM:12:58:17/03/2017 ‌



چین و سعوودیە بە بەهای ٦٥ ملیار دۆلار گرێبەستی جۆراوجۆری ئابوورییان لەگەڵ یەکتردا واژۆ کرد.

یەکێک لەو گرێبەستانە رێککەوتنێکی لێکتێگەیشتنە لە نێوان ئارامکۆی سعوودی و کۆمپانیای چینیی نورنیکۆیە بەمەبەستی دامەزراندنی پاڵیوگە و پیشەسازی پێترۆکیمیایی لە چین.

هاوکات هەر یەک لە کۆمپانیاکانی بێسیک ئینداستری سعوودیە و سینۆپەکی چینی لەسەر ئیدارەکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی پیشەسازی کیمیایی رێکەوتنیان واژۆ کرد.

شای تەمەنی ٨١ ساڵی سعوودیە کە چاودێری دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتییژی وڵاتەکەی دەکات دەستی بە گەشتێکی چەند رۆژە بۆ وڵاتانی رۆژهەڵات و باشووری ئاسیا کردووە.

سعوودیە دوای لەدستدانی بەشێک لە پشکەکانی خۆی لە بازاڕی چین دەیەوێت پەرە بە هەناردەی نەوت بۆ چین بدات و لە هاوکاریکردنی لەگەڵ سێ کۆمپانیای گەورەی چین پێگەی جارانی خۆی بپاریزێت.

سەرۆکی چین باسی لەوە کردووە کە سعوودیە هاوردەکارێکی باوەڕپێکراوی نەوتە و دەیەوێت پەرە بە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە بدات. شای سعوودیەش باسی لەوە کردووە کە چین دەتوانێت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست رۆڵی گرنگتر بگێڕێت.

سەرچاوە/رادیۆ فەردا



وشە - سلێمان تاشان