رافائیل نادال تێنسزانی ئیسپانی خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی ئوستڕالیا و له بردنه‌وه‌ی نازناوێكی تری گراند سلام نزیك بووه‌ته‌وه.
نادال ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م، بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر دینیس شاپۆڤالۆڤی كه‌نه‌دایی تۆمار كرد به ئه‌نجامی 3-2 كۆمه‌ڵه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان 6-3 و6-4 و4-6 و3-6 و6-3 بوو، یارییه‌كه‌ش چوار سه‌عات و هه‌شت خوله‌كی خایاند.
نادالی ته‌مه‌ن 35 ساڵان، له‌گه‌ڵ ركابه‌رێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵی یاریی كرد، بۆیه بردنه‌وه‌كه‌ی ئاسان نه‌بوو، هه‌روه‌ها دوای بردنه‌وه‌ی دوو كۆمه‌ڵه، هه‌ستی به ئازار كرد له گه‌ده‌ی، به‌ڵام دواتر چاره‌سه‌ری وه‌رگرت و یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
نادالی ئیسپانی خاوه‌نی 20 نازناوی گه‌وره‌ی تێنسه، كه به گراند سلام ناسراون، هه‌لێكی باشیشی بۆ ره‌خساوه نازناوی ئه‌مجاره‌ی كراوه‌ی ئوستڕالیا بباته‌وه، به تایبه‌تی كه نۆڤاك جۆكۆڤیچ به‌شداریی نه‌كردووه.
نادال له پێش كۆتایی به‌رانبه‌ر براوه‌ی یاریی نێوان گایل مۆنفێسی فڕه‌نسی و ماتیۆ بیریتینیی ئیتالی یاریی ده‌كات، كه ئه‌مڕۆ ئه‌وانیش رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.