ئێران چه‌ند رۆژێك دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بۆ رووسیا، توانی گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی سه‌ردانه‌كه ئاشكرا بكات، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له میدیاكان قسه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر پێشوازی ساردوسڕی رووسیا له ره‌ئیسی كرا.
هه‌فته‌ی رابردوو ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران چووه رووسیا، به‌ڵام وه‌ك پێویست پێشوازی لێ نه‌كرا. وه‌زیرێكی حكوومه‌تی رووسیا له فڕۆكه‌خانه پێشوازی لێ كرد و دواتر به بێ هیچ رێوڕه‌سمێك له كریملین له‌گه‌ڵ پوتین كۆ بووه‌وه.
بۆ پێشوازی هیچ رێوڕه‌سمێكی بۆ رێك نه‌خراوه
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ رووسیا، چوارشه‌می رابردوو ئه‌نجام درا و كاتێك ده‌گاته كۆشكی كریملین، هیچ رێوڕه‌سمێكی بۆ رێك نه‌خراوه و تاكه وێنه‌یه‌ك كه له دیداره‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه، وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پوتین بوو كه له‌سه‌ر مێزێكی گه‌وره‌ی خڕ له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕه‌كانیان دانیشتبوون.
دوو رۆژ دواتر میدیاكانی ئێران، ڤیدیۆیه‌كی چه‌ند چركه‌ییان له پێشوازیی پوتین له ره‌ئیسی بڵاو كرده‌وه و نووسییان پێشوازی گه‌رمی پوتین له ره‌ئیسی، به‌ڵام له ڤیدیۆكه‌دا نه‌ك هه‌ست به گه‌رمی پێشوازییه‌كه ناكه‌ی، بگره زۆریش ساردوسڕ هه‌ست پێ ده‌كرێت، پوتین ته‌نانه‌ت ده‌ستیشی له ده‌ستی ره‌ئیسی نه‌ناوه و له دووره‌وه به‌خێرهاتنی ده‌كات.
نزیكه‌ی چوار رۆژ دوای ئه‌و سه‌ردانه، هه‌ندێك به‌رپرسی باڵای ئێران له‌وانه‌ش خه‌زووری ره‌ئیسی كه هاوكات پێشنوێژخوێنی هه‌ینی مه‌شهه‌ده و نوێنه‌ری خامنه‌یی له پارێزگای خوراسانی ره‌زه‌وی هه‌ژمار ده‌كرێت، باسی له ده‌ستكه‌وتێكی ره‌ئیسی له سه‌ردانی رووسیا كردووه.
10 خوله‌كی خایاندووه، تا نوێژه‌كه‌ی ته‌واو كردووه پوتین چاوه‌ڕێی كردووه.
به‌گوته‌ی عه‌له‌مولهودا، ده‌ستكه‌وته‌كه بریتی بووه له نوێژخوێندنی ره‌ئیسی له كۆشكی كریملین كه 10 خوله‌كی خایاندووه، تا نوێژه‌كه‌ی ته‌واو كردووه پوتین چاوه‌ڕێی كردووه.
ئه‌و گوتوویه‌تی، بۆ یه‌كه‌م جاره سه‌رۆكێكی ئێران توانی له بنكه‌ی سه‌ره‌كی ماركسیزم و كۆمۆنیزم، نوێژ بخوێنێت كه كۆشكی كریملینه، ئه‌وه‌ش به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت.
بەگوێرەی
هەمشەهری، نوێنه‌ری خامنه‌یی له خوراسانی ره‌زه‌وی گوتوویه‌تی، نه‌وه‌ی نوێ له‌وانه‌یه له بایه‌خی ئه‌و جۆره ده‌ستكه‌وتانه تێنه‌گات، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵ ره‌ئیسی بوون به وردی له گرنگیی ئه‌و نوێژه تێناگه‌ن له كریملین خوێندوویه‌تی.