گه‌ڕی 11 له خولی پله یه‌كی كوردستان به‌ڕێوه چوو، كه چه‌ند ئه‌نجامێكی گرنگ سه‌باره‌ت به تیپه‌كان تۆمار كران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕی 11ی خولی پله یه‌كی كوردستان هاتنه ئه‌نجامدان و تێیدا له كۆی 9 یاری، 4 یاری به یه‌كسانبوون كۆتاییان هات.
یانه‌ی بروسك له هه‌ولێر بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی شۆرجه‌ی كه‌ركووكی برده‌وه.
هه‌روه‌ها یانه‌كانی چوارقوڕنه، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، بازیان و رانیه بردنه‌وه‌ی گرنگیان تۆمار كرد.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌ی سلێمانییه، كه ئه‌مڕۆش دووچاری شكست بوو.
ته‌واوی ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون:
بروسك 2-1 شۆڕجه
چوارقوڕنه 3-1 سلێمانی
خاك 1-1 پیشه‌سازی
سێمێل 0-0 به‌رده‌ڕه‌ش
گاره 1-1 ئاكرێ
بازیان 2-1 خانه‌قین
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 2-1 قه‌ڵادزێ
بابان 1-1 رزگاری
رانیه 2-1 كۆیه.