به‌شێكی زۆری ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئیمارات كه له هه‌رێمی كوردستانن، له بواری كشتوكاڵ وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، له داهاتوویه‌كی نزیكدا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای تریش دێنه كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌ردانی ئیماراتی كرد و بڕیاره چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ ئه‌نجام بدات كه به‌شێكیان پێوه‌ندی به وه‌به‌رهێنانه‌وه هه‌یه.
حوسێن حه‌مه كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئیمارات زۆر باشه و شاندێكی كۆمپانیاكانی ئیمارات سه‌ردانی ھه‌رێمی كوردستانیان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كاری ھاوبه‌ش بكه‌ین.
روونیشی كرده‌وه كه لیژنه‌یه‌كی ھاوبه‌ش دروست بووه و بڕیاره په‌ره به پێوه‌ندیه‌كانمان بدرێت و بێن له ھه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی وه‌به‌رھێنان بكه‌ن.
ئیماڕات و كوردستان پێوه‌ندی تۆكمه له‌نێوانیان هه‌یه و به چوونی مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌و وڵاته به ئاراسته‌ی باشتر پێوه‌ندییه‌كان ده‌چنه قۆناغی نوێوه.
وشه/ بڵند ئیبراھیم